KDC

فدراسـیۆنی ڤارين کوردســتانی کۆمیتەی گشتیی خۆی لە وڵاتی نەرویج پێکهێنا

بە ئامادەبونی هەر یەکە لە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردسـتانی-نەرویج و ئەندامی بۆردی گشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردسـتانی، بەرپرسی ژنانی ناوەندی ڕەوەندی کوردسـتانی و ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندامان و کوردســتانییانی دانیشــتوی وڵاتی نەرویج، لە یەکەم دیدار و کۆبونەوەدا کۆمیتەی نەرویجیان بە فــەرمیی ڕا گەیـاند.

ســەرەتای کۆبونەوەکە لە لایەن نەورۆز ماردینی بەرپرســی ژنانی ناوەندی ڕەوەندی کوردسـتانی-نەرویج بەخێرهاتنی سەرجەم بەشداربووان کرا و دواتر خولەکێک ڕاوەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شــەهیدانی کورد و کوردســتان لەگەڵ سروودی نەتەوەی ئەی ڕەقیب دەســتیپێکرد.

پاشان وتاری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردسـتانی-نەرویج خوێنرایەوە، کە تێیدا پشتیوانی خۆی و ناوەندی بۆ ئەم کارە پیرۆزە ڕاگەیاند. هاوکات وتاری دکتۆر نورەدین خۆشناو ئەندامی بۆردی گشتیی ناوەندی ڕەوەندی کوردسـتانی پێشکەشکرا و ناوبراویش پشتیوانیی خۆیی بۆ دەربڕین، جەختیشی کردەوە لە هاوکاری کردنی بەردەوامی فدراســیۆنی ڤارين کوردستانی لە نەرویج

بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە خـــــۆناســاندنی بەشــداربووان بوو، هەروەها پێشکەشکردنی گورانی کوردی لە لایەن ڤیان ئەحمەد ئەندامی فدراسیۆن. هەروەها خوێندنەوە و وردبونەوە لە خاڵە گرنگەکانی پـەیڕەو و پڕۆگرام و ناســاندنی فدراســیۆن لە نەرویج

گەڕێکی دیکەی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە هەڵبژاردنی کۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتیی لە نەرویج، کە کۆمیتەیەکی گشتیی پێکهاتووە لە حەوت کەسی، هەروەها هیلین دارا وەکو بەرپرسی فدراسیۆن هەڵبژێردرا.

کۆتا بەشی کۆبونەوەکەش بریتی بوو لە وەرگرتنی پـێشــنیارەکان بۆ پڕۆگرامی کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی داهاتوو.

___

شەپۆلێکی تری کرۆنا (کۆڤید ١٩) هەرەشە لە ئەورپا دەکات

KDC

کارو چالاکیەکانی مانگی 10 کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی

KDC

سوهەیلا بەندکراوی سیاسیی کورد بۆ گرتووخانەی کرماشان دەگوازرێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW