بە بەشداری فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی لە ئەڵمانیا و ناوەندی رەوەندی کوردستانی-ڕاینە و کۆمەڵەی رەوەندی کوردستانی لە شاری ڤۆلسبۆرگ و کۆمەڵەی کۆبانێ لە شاری بیلیفێلد و نوێنەرایەتی پارت و لایەنە سیاسییەکان و چەند کەسایەتییەک و چالاکوانێک، مەراسیمی کردنەوەی سەنتەری کۆمەڵەی کوردی لە شاری ئۆسنابروک بەڕێوەچوو.
ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی کوردستانییان، کۆمەڵەی کوردی لە شاری ئۆسنابروک وەک سەنتەرێکی نوێی کوردی لەم شارە خۆیی ناساند.


سەرەتا عەبدولسەلام بە ناوی کۆمەڵەی کوردی بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد، دواتر موزەفەر وتەی کۆمەڵەی بە زمانی ئەڵمانی پێشکەشکرد و لە وتەکانیدا ئامانج و ستراتیژییەتی کۆمەڵەکەیانی بۆ ئایندە ڕوونکردەوە.
دواتر بەشداربووان چەند پەیڤ و لێدوانیان هەبوو و لە کۆتاییدا بە ئاواز و موزیکی کوردی مەراسیمەکە کۆتایی هات.