KDC

ناوەندی نەرویج کۆنفرانسی ئەنجامدا

بە سەرپەرشتی هەریەکە لە نوێنەری شفا بارزانی و بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی رەوەندی کوردستانی نەرویج کۆنفرانسی خۆی سازدا و دەستەیەکی نوێی کارگێڕییان هەڵبژارد.

لە ڕۆژی ٢٣/٠٦/٢٠٢٤ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج هەڵسا بە ساز کردنی کۆنفراسی خۆی، کە زۆرێک لە رێکخراو و کۆمەڵەی کوردی و کەسایەتی دیاری هەر چوارپارچەی کوردستان تێیدا ئامادەبوون.

دوای خوێندنەوەی وتاری ناوەند و ڕاپۆرتی دارایی و ڕاپۆرتی کار و چالاکی ناوەند لە سنووری وڵاتی نەرویج، هەروەها راوەستان لەسەر هەندێک پرس و دروست بوونی پرسیار و وەڵام لە لایەن ئەندامانی کۆنفراسەوە، بە کۆی دەنگ بڕیار درا لە پرۆسەیەکی دیموکراسییانەدا دەستەیەکی نوێی بەڕێوەبەری بۆ ناوەندەکە هەڵبژێردرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای بەشداری کارای کوردستانییانی هەر چوارپارچەی کوردستانی گەوەرە لە (باکوور، باشوور، رۆژهەڵات، ڕۆژئاوا)، هەروەها وجودی خانمان لە کاری بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج بەرجەستە بێت.

وێڕای سوپاس و پێزانین٫ هاوکات بەهەند وەرگرتنی کار و چالاکی و ماندووبوونی دەستەی پێشوو لە لایەن بەشداربووانی کۆنفرانسەوە بە سەرپەرشتی کۆڤان ئامێدی بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هەروەها بە سەرپەرشتی نوێنەری شفا بارزانی (ئاری مەم شەهی) دەستەیەکی نوێی ٧ کەسی و ٢ ئەندامی یەدەک بۆ بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران، ئەوەش لەسەر بنەمای توانا و ئاستی ئەکادیمی و کار کردن هتد.
دەستە نوێکە پێکهاتوون لە:

  1. د. خاتووزین
  2. نەورۆز ماردینی
  3. ڕودی ئیلگەن
  4. یاد ئەمین
  5. نور چەتۆ
  6. ئیدریس کەریمی
  7. جەلال حەسەن ڕەشۆ
  8. عەبدولرحمان حوسەینی
  9. سەربەست ئەحمەد

___

کریسترچۆن: نابێ چەتە و مافیا لە سویددا بژین

KDC

دەستگیرکراوێکی کورد ژیانی لە مەترسیدایە

KDC

ئەڵمانیا کەناڵی RT ڕووسی داخست

nusar1
KDC

FREE
VIEW