KDC

ناوەندی بەلجیکا و کۆمەڵەی هیوا هەماهەنگی یەکتردەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا لەگەڵ بەرپرسی کۆمەڵەی هیوا کۆبونەوە و بڕیارییاندا، کە لە بۆنە و پرسە کوردستانییەکاندا هەماهەنگی یەکتربکەن.

لە رێکەوتی ٢٥ حوزەیرانی ٢٠٢٤، جیهانگیر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی (kdccdk Belgium) بە یاوەری ئەترانیک شاهین جێگری بەرپرسی ناوەند و مستەفا شاکر ستوونی بەرپرسی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەکرەم حەمۆ بەرپرسی کۆمەڵەی هیوا کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا بەرپرسی ناوەند باسی لە چالاکی و کارنامە و پڕۆژەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرد و داوای هەماهەنگی لێکرد. لە بەرانبەریشدا بەرپرسی کۆمەڵەی هیوا، کە هاوکات بەرپرسی کۆمەڵەی هونەرمەندان و نوسەرانی عەفرینە لە بەلجیکا، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ هەماهەنگی و هاودەنگی زیاتری ناوەند و کۆمەڵەکان و هاوکاری یەکتر لە بۆنە و پرسە کوردستانییەکاندا بکەن.

___

ئەمەریکا: دامەزراندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشتن

nusar1

سزاکان …چۆن ئێران و ڕووسیا خۆیان لە بایکۆتی ڕۆژئاوا لادەدەن

nusar1

بەریتانیا: دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆل و ئیست یۆرکشەر هەڵبژێردران

nusar1
KDC

FREE
VIEW