KDC

کەنەدا: ناوەندی کالگێری بەشداری بۆنەیەکیان کرد

 

شاندی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-كالگێری لەگەڵ چەندین ئەندام پەرلەمان و بەرپرسانی حزبی و حكومی کەنەدا بەشداری بۆنەیەکی تایبەتییان کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 6ی جوڵای 2024، شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کالگێری بە سەرپەشتی ئەحمەد بناڤی بەرپرسی ناوەند و جێگری فدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە كەنەدا، ئامادەی پێنجەمین ئاهەنگی نانی بەیانی بوون، کە لە لایەن کۆلێژی ماکامی و پەرلەمانتاری کالگاری جاسران سینگ هالان ڕێکخرابوو.

هەر لەو بۆنەیەدا سەرۆکی پارتی پارێزگاران پیێر پۆیلیڤەر لەگەڵ سەرۆک و پارێزەر ئەلبێرتا دانیێل سمیس و چەندین ئەندامی دیکەی پەرلەمانی کەنەدا بەشدارییان کرد. کە تێیدا شاندی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی چاویان بە چەند ئەندامێکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی حکومەت كەوت و دیداریان لەپێنا دروست کردنی پەیوەندییەکی بەهێزتر لە نێوان كوردستان و كەنەدا سازدا.

کالگاری ستامپید (Calgary Stampede) پێشانگایەکی ساڵانەی ڕۆدیۆیە، کە ۱۰ ڕۆژە و هەموو تەمووزێک لە کالگاری ئەلبێرتا بەڕێوەدەچێت. ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار ڕادەکێشێت و یەکێکە لە گەورەترین ڕۆدیۆکانی جیهان و تێیدا نمایشی سەر شانۆ، کۆنسێرت، پێشبڕکێی کشتوکاڵی، پێشبڕکێی چۆکواگن و پێشانگای نەتەوە یەکەمەکان ئەنجامدەدرێن.

___

نرخی یەک بەرمیل نەوت 113دۆلاری تۆمارکرد

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەکەن

KDC

ڕوسیا کۆگایەکی گەورەی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا بۆردمان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW