KDC

ئەڵمانیا: بە بەشداری شفا بارزانی مەراسیمێک سازکرا

 

بە بەشداری هەریەکە لە سەرپەرشتیاری گشتیی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی، سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، سکرتێری کۆنفدراسیۆن و ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی، مەراسیمێک بۆ ڕاگەیاندنی فدراسیۆنێک و نیشاندانی گۆڤاری رەوەند سازکرا.

ڕێکەوتی ٦ی٧ی٢٠٢٤، بە بەشداری شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و سەرۆک و جێگر و سکرتێری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و میوانێکی بەرچاو لە مامۆستا و کەسایەتی رۆشنبیر و هونەرمەند و کۆمەڵە و رێکخراو، کە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاوە هاتبوون، مەراسیمی ڕاگەیاندنی فدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ڕاگەیەندرا.

فدراسیۆنەکە وەک فدراسیۆنەکانی دیکە سەر بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەبێت و لە خزمەت زمانی کوردیدا درێژە بە کار و خەباتی خۆی دەدا و لە بواری زماندا ئەرکەکانی خۆی بەجێ دەگەیەنێت.

لە میانەی ڕێوڕەسمەکە و بە نمایشێکی هونەری مناڵانی کورد دەستی پێ کرد و وتاری فدراسیۆن لە لایەن سەرۆکی فدراسیۆنەوە پێشکەش کرا و دواتر ڕێزدار شفا بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد، پاشان ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن وتاری کۆنفدراسیۆنی پێشکەش کرد.

هەر لەو مەراسیمەدا بەرنامە و پلان و کاری ئایندەی ئەو فدراسیۆنە بە وتار و کورتە ڤیدیۆ خرانە ڕوو، هاوکات کۆمەڵێک خەڵات پێکەشی ئەو کۆمەڵە و رێکخراوانە کران، کە لە بواری زمان خزمەتیان کردووە.

لەو نێوەندەدا ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی گۆڤاری رەوەندی ڕاگەیاند و هەرمن ئەحمەد سەرنووسەری گۆڤاری رەوەند، بە وتارێک لەسەر گرنگی و پێویست بوونی ئەم گۆڤارە و هەنگاوەکانی بەرهەم هێنانی بۆ ئامادەبووان باس کرد، کە تێیدا بە ئامادەبوونی شفا بارزانی گۆڤارەکە نیشانی ئامادەبووان درا.

___

هۆڵەندا: ڕێکخراوی چەپک چالاکییەکی هونەری ئەنجام دا

nusar1

زیانی قورس بە کەشتیەکی جەنگی ڕوسیا دەکەوێت

nusar1

ناوەندی ئۆتاوا لەسەر ڕاسپاردەی کۆنفدراسیۆن ستراتیژ و پلانی بەڕێوەبردنی کاریان دادەڕێژن

nusar1
KDC

FREE
VIEW