KDC

بەریتانیا: ناوەندی هۆڵ کۆنفرانسی سازکرد

 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆنفرانسی خۆی سازکرد و دەستەیەکی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد.

ڕێکەوتی 15ی7ی2024، ناوەندی رەوەندی کوردستانی-هۆڵ، بە ئامادەبوون ژمارەیەکی زۆری کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانی نیشتەجێی ئەو شارە و کارل تێرنەر ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر لیستی پارتی کرێکاران، کۆنفرانسی خۆی سازکرد و دەستەی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد.

داڤان یەحیا ئەندامی ناوەندەکە سەرەتا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، دواتر وتاری ناوەندیش لە لایەن خاتوو شەیما بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-هۆڵ خوێنرایەوە و جەختی لەسەر کاری رێکخراوەیی و هەماهەنگی کوردستانییان کرایەوە لە پێناو دۆزی رەوای کورد.

پاشان لە ژێر چاودێری کارل تێرنەر و لە کەشێکی ئارامدا دەستەیی نوێی ناوەندی هۆڵ هەڵبژێردران، کە بریتیی بوون لە:
داڤان یەحیا خەلیل
شەیما سەید محەمەد
تەیب ئارس سادق
کامەران ناسر
نۆبار مجدەل بانگۆ
شیرین عەبدولعەزیز حوسەین
خالید ئەحمەد سدیق
غەیاس رەشید ساڵح
خالیدە حوسێن محەمەد
رێبەر مەجدەل بانگۆ

جێی باسە،دوای کۆتایی هاتنی کۆنفرانسەکە، ئێوارە خوانێکیش بۆ ئامادەبووان رێکخرا و ئەوەی جێی دڵخۆشی بەشداربووان بوو وەک خۆیان ئاماژەیان پێدا، سازدانی ئەو کۆنفرانسە بوو، کە تێیدا کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانییان کۆکردەوە و بووە هۆی ناساندنیان بە یەکتر و نزیکبوونەوەیان، تا بتوانن سوود لە تواناکانی یەکتر وەربگرن بۆ کاری رێکخراوەیی.

 

 

 

 

___

چین : ١٠٠هەزار ڤاکسینی سینۆفارم ڕەوانەی هەرێم دەکات

KDC

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا سەردانی بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد

nusar1

نزیکەی 11 ھەزار خێزان چاوەڕێی یەکگرتنەوە و بەیەکگەیشتن بە خێزانەکانیان دەکەن لە ئەڵمانیا

KDC
KDC

FREE
VIEW