بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لیژنەیەکی کاتی لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە وڵاتی فەرەنسا دامەزرێنرا.
رۆژی شەممە ڕێکەوتی 3ی7ی2024، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە بەشداری ژمارەیەک لە کوردانی نیشتەجێی فەرەنسا، لیژنەیەکی کاتی لە کوردانی پارچەکانی کوردستان بە سەرپەرشتی شوکری بەرواری دامەزرێنرا بۆ ئامادەکردنی کۆنفرانسێک بۆ کوردستانییانی وڵاتی فەرەنسا.