سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە لۆکسمبۆرگ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی کرد و داوای لە نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان کرد، کە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی خۆیان ڕێکبخەنەوە.
ڕۆژی ٤ی ٨ی٢٠٢٤ ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ ٣٦ کۆمەڵە و ڕێکخراوی کوردی لە لۆکسمبۆرگ کۆبۆوە، کە تێیدا زانیاری لەبارەی ئامانج و پرانسیپەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە و دواتر گوێبیستی بۆچوون و پێشنیاری ئامادەبووان بوو، هەروەها وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.