بە ئامادەبونی زۆرینەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەندی سویسرا و ڕەوەندی کوردستانی، کۆنفرانسی ناوخۆیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەند کەسایەتییەکی نوێی ڕۆشنبیر و ئەکادیمی بۆ دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە هەڵبژێردران.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی٨ی٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی سەیران کەریم ئەندامی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی ناوەندی سویسرا، سۆران حەسەن، شۆڕش ئۆردۆگان، عەممار داود، عەزیز گەلۆ، کاردۆ سەرباز ، لوقمان موحەممەد، ڕۆنی ئایدن، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و چەند کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر و ئەکادیمی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کۆنفرانسی ناوخۆیی ناوەندەکە لە شاری بێرن بەڕێوەچو.
دەستپێکی کۆنفرانس بە وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و مارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و سروودی کۆنفدراسیۆن (هاواری خاک ) کارەکانی کۆنفرانس دەستیانپێکرد، پاشان سەیران کەریم وتارێکی لەسەر چالاکییەکانی ناوەندی سویسرا و ئامانجی دروستبونی کۆنفدراسیۆن و ستراتیژی نەتەوەیی ڕەوەندی کوردستانی و ئالنگارییەکانی سەر کوردستانی بە گشتیی باس کرد، دواتر سۆران حەسەن ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوەندی سویسرا وتارێکی لەسەر ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن بە گشتی و کار و چالاکییەکانی ناوەندی سویسرا بە تایبەت ڕوونکردەوە.
دواتر گفتوگۆ و بیروبۆچوونی ئامادەبووان وەرگیران و وەڵامی پرسیارەکانیش درانەوە.
- هاوکات لەسەر داوا و پێشنیاری ئامادەبووان بە تێکڕای دەنگ دەستەی نوێی کارگێڕی ناوەندی سویسرا هەڵبژێردران و چەند کەسایەتی ڕۆشنبیر و ئاکادیمی هاتنە نێو دەستەی کارگێڕی نوێ، کە پێک هاتبونلە:-
١- سەیران کەریم
٢- سۆران حەسەن
٣- عەممار داود
٤- لوقمان هەورامی
٥- عەزیز گالۆ
٦- کاردۆ سەرباز
٧- ئایدن ڕۆنی
٨- جەودەت سۆفی
٩- دکتۆر هیڤا پەناهی
١٠- نەجات زانیار
١١-ڕدیار سیاباند - ١٢-شۆڕش ئۆردۆگان
ئەوەی ماوە باس بکرێت، ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بە هیوا و ئایندەیەکی باش چاویان لە کار و چالاکییەکانی دەستەی نوێی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی سویسرایە، کە بتوانن لە خزمەت ئەو چاوەڕوانییەدا بن.