KDC

سویسرا: دیدارێکی گرنگ ئەنجامدرا

 

بە سەرپەرشتی ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی و بەرپرسی ناوەندی بازل، ناوەندەکانی سویسرا و بازل دیدارێکیان لەگەڵ کەسایەتییەکی دیاری سیاسیی سویسری ئەنجامدا.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی٩ی٢٠٢٤، بە سەرپەرشتیی سەیران کەریم ئەندامی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا و سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل، هاوکات بە ئامادەبوونی شۆڕش ئۆردۆگان و ئەحمەد تەیموری و عەممار داود و ئەرشەد شەرەف و عەلی عوسمان ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی هەردوو ناوەند، دیدارێک و نیوەڕۆ خوانێکیان لەگەڵ کەسایەتییەکی دیاری سیاسی سویسرا و لە شاری بازل ڕێکخست.

لەو دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆر کران و هەر دوو لا بە گرنگییەوە باسیان لەو دیدارە کرد، بڕیاریش درا، کە کۆبونەوەیەکی فراوان لە نێوان هەر دوو لا ڕێکبخرێت و پەیوەندییەکانییان لەگەڵ دامودەزگاکان پەرەیپێبدرێت.

جێیباسە، وا بڕیارە ئەم دیدار و کۆبونەوانە بەردەوامییان هەبێت و لە ئایندەیەکی نزیک لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی تری سویسری دیدار ئەنجامبدەن.

___

کۆنفدراسیۆن پێشوازی و پشتیوانی لە بڕیارەکەی بەریتانیا دەکات

nusar1

بایدن حەوت ملیار دۆلار پارەی بلۆککراوی ئەفغانی بەکاردێنێت

nusar1

8ی مانگ پێشمەرگە و ئاوارەکان دەنگ دەدەن

KDC
KDC

FREE
VIEW