KDC

نوێنەرانی دامو دەزگا حکومی و حزبییە کوردستانی و ئەوروپییەکان بەشداری چالاکییەکی ناوەندی بەلجیکا بوون

 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا به ئامادەبونی نوێنەری شفابارزانی و کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و حاکمی شاری لوڤین و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییە کوردستانی و ئەوروپییەکان، یادی 10 ساڵەی جینۆسایدی خوشک و برا ئێزدییەکان لە برۆکسل کرایەوە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیا بە ئامادە بونی هەر یەکە لە نوێنەرانی دامودەزگا حکومییەکانی یەکێتیی ئەوروپا، حسێن قائیدی نوێنەری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێزدییەکان، هەورامان عەلی تۆفیق نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، نوێنەرانی لقی ٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی تری کوردستانی و ئەوروپا، هاوکات بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، حاکمی شاری لوڤن و سەرۆکی حیزبی پارتی کریستیانی بەلجیکی و چەندین پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەوروپا و ڕۆژنامەنووس و شاندێکی ڕێکخراوی هاوار لە بەرلینی ئەڵمانیاوە بە ناوی دۆزل تەکل، کە ڕۆژنامەنوسێکی کوردی ئێزیدییە، هاوکات ئەکادیمیستی بیانی و جەماوەرێکی بەرچاوی ڕەوەندی کوردی، لە برۆکسل یادی ١٠ ساڵەی جینۆسایدی خوشک و برا ئێزیدییەکان کرایەوە.

لە یادەکەدا وتاری شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی  دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە لایەن د. دیار مەلا محەمەد ئەمین پێشکەش کرا، دواتر هەریەک لە حسێن قائیدی، ئاورنگ شاوەیس بۆ کاروباری جینۆسایدی گەلی کورد و نوێنەری ئێزیدییەکان، حاکمی لوڤین لە پارتی کریستیانی بەلجیکی وتاری خۆیان پێشکەشکرد.

هەروەها فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری بە ناوی وەرگرتنی مردن لە دەرهێنانی نەسرین عابدین نمایش کرا.

لە کوتاییدا جیهانگیر دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە چەند چالاکوانێکی کورد کرد، کە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینیوە لە بەرگری کردن لە دۆزی کورد بە گشتی و کاریان کردووە لەسەر جینۆسایدی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان.

___

لە ماوەی دوو مانگدا ئیتڵاعاتی ئێران زیاتر لە ١٠٠ چالاکوانی کوردی دەستگیر کردووە

KDC

پاسەوانانی سنوری بولگاریا کۆچبەران ڕووتدەکەنەوە

nusar1

لەسەر تەندرووستی ئەردۆغان، سەرۆکایەتی تورکیا هاتە دەنگ

KDC
KDC

FREE
VIEW