شاندێکی ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا، لە بڕۆکسلی پایتەختی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا کۆ بونەوە.
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ئاداری ٢٠٢٤، اترانیک شاهین جێگری ناوەندی رەوندی کوردستانی، بە یاوەری بۆخۆس نیشان بەرپرسی دارایی ناوەند و کارین وەزیری ئیشۆ، لەگەل جۆرجس دالامان (Georges Dallemagne) پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا کۆ بونەوە.
لە ئەو دیدارە لەگەل ناوبراو، باس لە کارنامەی کۆنفدراسێۆنی رەوەندی کوردستانی و کار و چالاکییەکانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی کرا، لە بەرامبەردا جۆرجس زۆر بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە رۆڵی کورد لە دیاسپۆرا کرد و پشتگیری خۆیی بۆ گەلەکەمان دوپات کردەوە.