KDC

ناوەندی بەلجیکا لە یادی گشتپرسی نامەیەک ئاڕاستەی ئەم کەس و شوێنانە دەکەن

 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا، لە یادی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان نامەیەکی فەرمی بە ٣ زمانی جیاواز ئاڕاستەی شای بەلجیکا شا فیلیپ و سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و حکومەتی بەلجیکا کرد.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا لە نامەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمێکی مێژوویی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا، کە تێیدا
٩٢.٧٣٪ـی گەلی کوردستان دەنگی بە سەربەخۆیی دا، ئەوەش هاتووە، کە داوایان لێ دەکات داکۆکی و پاڵپشتی گەلی کورد بکەن بۆ گەیشتن بە ماف و سەربەخۆیی خۆیان وەکو نەتەوەکانی تری جیهان.
هەروەها لە بەشیکی تری نامەکەیاندا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا، باسی ڕۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی و پێشمەرگە دەکەن، کە لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەدا هەرێمی کوردستان سەقامگیر و خۆڕاگر بووە و بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی دیکە.

___

تورکیا ئاسمانی بە ڕووی فرۆکەی مەدەنی و جەنگییەکانی ڕوسیا بۆ سوریا داخست

nusar1

هۆڵەندا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی عەلی قازی کرد

nusar1

بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە مان دەگرن

KDC
KDC

FREE
VIEW