KDC

دیدار لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی نەرویج

مستەر كورد نوێنەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە ئەمریكاو كەنەدا، لە چوارچێوەی ٧٩هەمین كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا لە نیویۆرك، لە نزیكەوە چاوی  بە هەر یەكە لە جۆناس گاهر ستۆر،سەرۆک وەزیرانی نەرویج و ئیسپن بارس ئاید وەزیری دەرەوەی نەرویج کەوت .

لەو دیدارانەدا نوێنەری كۆنفدراسیۆن باسی ڕۆڵی ڕەوەندی كوردستانی و پەیوەندییەكانی نێوان نەرویج و كوردستان، وەبەرهێنانی نەرویج لە كەرتی وزەی باشووری وڵات و دەوری باڵای پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆردا كرد.

لە لایەكی دیكەوە داوای لە بەرپرسانی نەرویج كرد، كە دادگایی كردنی چەند چالاكڤانێكی كوردستانی بە گشتی و سەلیم حەقیقی كۆتایی پێنەهێنن، كە لە شۆڕشی ژینادا جگەرگۆشەیەكی لە دەستداوە، هەروەها باسی لەوەش كرد، كە نابێ ڕێگا بدرێ دەوڵەتی پشتیوان و پەرەپێدەری تیرۆر هاووڵاتییانی ئەورووپایی_كوردستانی بەو هەنگاوانە چاوترسێن بكات.
لەم بارەوە چەند پێشنیارێكی خستە بەردەم وەزیری دەرەوە و خوازیار بوو بابەتەكە بە جددی وەربگێرێ، چونكە پێشتر دادگاكانی وڵاتانی سوید، میكۆنۆس لە ئاڵمان و لەم دوایانەدا دادگای بەلجیکا و پاریس و هتد… تیرۆریست بوونی تارانیان لە نێو جەرگەی ئەوروپادا سەلماندووە.

___

ئەمەریکا: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی چاوی بە قەشە ئاندرۆ برنسۆن دەکەوێت

nusar1

روسیا چەند پلامارێکی تیرۆرستانی داعش پووچەڵکردەوە

KDC

چالاکیەکانی مانگی 06 ی ساڵی 2023 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC
KDC

FREE
VIEW