KDC

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە لە کۆنگرەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەکات


 

ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی كوردستانی لەسەر داوای فەرمیی پارتی فەرمانڕەوا بەشداری لە كۆنگرەی ئەو پارتەدا كرد.

‎لە کۆنگرەی گشتیی پارتەكەدا، بۆ یەکەمین جار دوو چالاکی و پانێڵی مێژوویی گرنگ و گەورەی تایبەت بە کوردستان لە سەردەمی حکومڕانی پارتی کرێکاران ئەنجامدرا

‎لە رۆژی یەکەمدا وەک هەنگاوێکی گرنگ سەرپەرشتیی یەکەمین پانێڵی تایبەت بە کورد كرا
بە ئامادەبوونی سیاسەتمەداران، وەزیر، بەرپرسان، پەرلەمانتاران و بەرپرسی گشتیی ڕەوەندی کوردستانی و دەسەڵاتدارانی بەریتانیا پانێڵێکی چڕوپڕ دەربارەی کورد و هاوسۆزی لەگەڵ خەباتی کوردستان بۆ ئازادی و دیموکراسی بەڕێووە چوو، كە تێیدا تیشک خرایە سەر دەیان پرسی تایبەت بە کوردستان لە رووی فەرهەنگی، کولتوری و سیاسییەوە.

‎هەروەها لە رۆژی سێیەمی کۆنفرانسەکەدا چالاکی و پانێڵێکی دیكەی تایبەت بە کورد بە ڕێوەچوو
‎کە دۆستانی کوردستان لە سیاستمەدار، وەزیرەكان پەرلەمانتاران و سەرکردە سیاسییەکانی بەریتانیا و بەرپرسانی حکوومەتە لۆکاڵییەکان و کانسڵەر و لیدەرەکان تێیدا بەشدار بوون، كە
‎تێکڕا تێگەیشتنی گشتییان دەربارەی پرسی کورد هەبوو ،بە گرنگییەوە لە پاڵپشتی و هەماهەنگی کورد و بەریتانیایان دەڕوانی چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی بەریتانیا.

‎ئەم پانێڵانە لە کۆنگرەی گشتیی پارتی کرێکاراندا لە کاتێکدایە، کە پارتی  حکومڕانی بەریتانیای مەزنە و رۆڵی گەورەی هەیە لە داڕشتنی نەخشەی سیاسیی بەریتانیا و جیهان، هەر بۆیە ئەم پاڵپشتی و هاوسۆزییە، کە لەم دیدارانەدا هاتۆتە کایەوە کاریگەریی گەورە دروستدەکەن.
شفا بارزانی لە کۆنگرەی گشتیی لەیبەر پارتیدا بە پێشکەشکردنی وتارێک بارودۆخی کوردستانی بە گشتیی خستەڕوو، كە سەرنجی ئامادەبووانی راكێشا.
لە وتارەکەیاندا سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی كوردستانی داوای پشتگیری و هاوکاری گەل و حکوومەتی بەریتانیا بە گشتی و پارتی دەسەڵاتدار بە تایبەتی لە دۆزی کوردستان کرد.
شیاوی باسە، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی كوردستانی لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا چاوی بە دەیان كەسایەتی و كاربەدەستی بریتانیا كەوت و لەسەر بابەتگەلی جیاواز ئاڵوگۆڕی بیروڕای لەگەڵ كردن.

___

تەندروستی جیهان هۆشداری لە زیادبوونی تووشبووی ئۆمیکرۆن دەدات

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دیدە جیاوازەکان لە لۆزان کۆدەکاتەوە

nusar1

ڕوسیا کۆگایەکی گەورەی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا بۆردمان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW