KDC

دیداری نوێنەری كۆنفدراسیۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مەکسیک

نوێنەری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا دیدارێکی  لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مەکسیک سازکرد

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی١٠ی٢٠٢٤ مستەر كورد نوێنەری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە ئەمریكاو كەنەدا، لە نزیكەوە چاوی بە ئەلیسیا بارسینا وەزیری دەرەوەی مەکسیک کەوت.


لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی مەکسیک وێڕای خۆشحاڵی خۆی لە دوبارە بنینەوەی لەگەڵ ڕەحیم ڕەشیدی ، و ناوبراوی بە دۆستی دێرین و خاوەن رێز ناوبرد، هاوکات بە کورتی لەسەر رۆڵی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قسەیان کرد.
پاشان رەشیدی وێرای سوپاس لە وەزیری دەرەوەی مەکسیک، باسی لە هێزو توانای ژنان بە گشتی، ئافرەتانی کوردستان بە تایبەتی کردو لەم پێوەندییەدا ڕۆڵی خانمانی کوردی لە بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستاندا بەرزنرخاند و پەرژایە سەر شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی.
لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا باس لە شەرو ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و کاریگەرییە خراپەکانی شەری ڕوسیا لەگەڵ ئۆکراینا کرا.

___

دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی، دایکێک جەڵتە لێی دەدا و گرژی و ئاڵۆزی درووست دەبێت

KDC

کۆبووبەوەی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کورستانی لە دوو کاتی جیادا ئەنجام دران

nusar1

ئەو ڤیدیۆیەیەی تورکەکانی تووڕەکردووە

KDC
KDC

FREE
VIEW