KDC

بەریتانیا: یانەیەکی وەرزشی هاتنە ژێر چەتری ناوەندی بێرمینگهام

 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام لەگەڵ چەند یانەیەکی وەرزشی کۆبونەوە ، یانەیەکیش ئامادەیی خۆیان دەربڕی، کە لە ژێر چەتری ناوەندەکەدا درێژ بە چالاکییە وەرزشییەکانیان بدەن.

ڕێکەوتی ٢٩/١٠/٢٠٢٤، ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام، لەگەڵ سەرۆكی هەر دوو یانەی وەرزشی ئەی ئێف سی ساندوێڵ یونایتد و یانەی نەورۆز و كۆمەڵێك لە وەرزشوانانی هەر دوو یانەكە لە وێست برۆمیچی شاری بێرمینگهام كۆبونەوە.

کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی فەرەیدون ڕەزا بەرپرسی ناوەندەکە و بە ئامادەبونی عادل خەیات بەرپرسی دارایی ناوەند بەڕێووەچوو، کە تێیدا تیشک خرایەسەر خۆڕێكخستنەوە و دروستكردنی بۆردێكی نوێ و كاری پێكەوەیی هەر دوو یانەكە.

لە كۆبونەوكەدا بیروڕای وەرزشوانان و بەڕێوەبەرانی یانەكان وەرگیران و ئامادەبووان بە پێشنیاری گونجاو كۆبونەوەكەیان گەرموگوڕتر كرد. دواجار بڕیار درا لە كۆبونەوەی داهاتوو هەر دوو سەرۆكی یانەكە ئامادە بن بۆ بڕیار دان لەسەر كاری پێكەوەیی و هاریكاریكردنی هەر دوو یانەكە.
هاوکات لەسەر بۆردی نوێی یانەكان گفتوگۆ كرا و بڕیاری داڕشتنی پلان و بەرنامەی كاری یانەكان بەشێكی تری كۆبونەوەكە بوو. هەروەها یانەی ساندوێلیش بڕیاریاندا، كە ئۆرگانێكی چالاكی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام بن و بەردەوام بن لە كاركردن لەگەڵ ناوەندەکە. لەبەرامبەردا ناوەندی بێرمینگهام ئامادەیی خۆیان نیشاندا، كە هەماهەنگی یانەكەیان بكات و لە هەوڵی بەدەستهێنانی سەرچاوەی دارایی بێت بۆ یانەكەیان لەرێگای بەردەستكردنی سپۆنسەر بۆ یانەكان و برەو دان بە توانا و وزەی وەرزشوانان.

___

سەرۆکی حکومەت:هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت

nusar1

تەندروستی جیهان هۆشداری لە تسۆنامی کۆرۆنا دەدات

nusar1

لە ماوەی دوو مانگدا ئیتڵاعاتی ئێران زیاتر لە ١٠٠ چالاکوانی کوردی دەستگیر کردووە

KDC
KDC

FREE
VIEW