KDC

ناوەندی بێرمینگهام بانگهێشتی کۆڕێک کران

ناوەندی بێرمینگهام بانگهێشتی کۆڕێک کران

بەرپرس و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، بانگهێشتی کۆڕێک کران، کە بۆ چەند کەسایەتییەک ڕێکخرابوو.

هەر یەکە لە فەرەیدون رەزا و دكتۆر موحسین و استاز بابەكر دڕەیی بەرپرس و جێگر و ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، بانگهێشتی دیدار و كۆڕێک کران، کە بۆ مەلا بەختیار بەرپرسی پێشوی دەستەی كارگێڕی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری بێرمینگهام رێکخرابوو، بەشدارییان کرد.

دیدار و كۆرەكە بۆ چەندین كەسایەتی و نوێنەرانی ڕێكخراوەكان لە لایەن بابەكر دڕەیی و دانا جەمیل رێكخرابوو.

سەرەتا مەلا بەختیار تیشكی خستەسەر بارودۆخی ناوچەكە و سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و كاریگەرییەكانی لەسەر قەوارە و حكومەت و سیاسەتی هەرێمی كوردستان. دواتر تێشكخرایەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كاریگەری پارت و لایەنەكان لەو هەڵبژاردنەدا.

لە کۆتاییدا، باسی لە مێژوو و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كورد و قوربانییەكانی كرد و داوای كرد، کە ڕەوەندی كوردستانی ناكۆكییەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان نەكەنە كەرەستەی ململانێكانیان لە تاراوگە و بە یەكەوە پارێزگاری لە مانەوەی حكومەتی هەرێم و دەزگا و دامەزراوە شەرعییەكانی بكەن، بە یەكەوە فشار بخەنەسەر دەسەڵات بۆ چاكردنی سیستەمی سیاسی و حكومڕانی لهەرێمی كوردستان.

___

بەریتانیا: ناوەندی هۆڵ کۆنفرانسی سازکرد

nusar1

پۆلیسی بەریتانیا: خۆکوژەکە عێراقی بووە

KDC

بەملیۆنان بەرمیلە نەوتی ڕوسیا بەبێ کڕیار لە دەریادا ماوەتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW