KDC

بەریتانیا: کۆڕێک بۆ ئەندامێکی ناوەندی بێرمینگهام ڕێکخرا

 

کۆڕێێک بۆ ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری لەسەر پرسی کۆچی هاووڵاتیان ڕێکخرا.

ڕێکەوتی ٢٤/١١/٢٠٢٤ بابەكر دڕەیی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام، بەشداری کۆڕێكی ئەكادیمی كرد، كە بۆ خودی خۆی و دکتۆر یاسین حەسەن ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە لایەن كۆمەڵەی كوردی بەریتانیا رێکخرا بوو.

كۆڕەكە تایبەت بوو لەسەر هۆکارە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی پرسی کۆچی کوردان بۆ ئەوروپا و دەرەوەی وڵات. تێیدا بابەکر دڕەیی تیشكی خستەسەر هۆکارە بنەڕەتییەکان و هەم چارەسەرە ئەگەرییەکانی ئەو پرسە ئاڵۆزە.

فەرەیدون ڕەزا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، كە بەشداری كۆڕەكە بوو، باس لە ڕۆڵی كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی بۆ چارەسەری پرسی كۆچی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان بە هەر دوو ئاڕاستە کرد ، هەم كەمكردنەوەی كۆچ بۆ دەرەوە و هەمیش بە پێچەوانەوە هاوكار و هاریكاری ئەو كوردانە بن، كە لەسەر خواستی خۆیان دەیانەوێت  بۆ هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە. هاوکات ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندنی دەزگایەكی تایبەت بۆ ئەو پرسە، وا بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە کارەكانی بكات.

جێگای ئاماژەیە، كە عادل خەیات بەرپرسی دارایی و مەلا بەکر ئەندامانی ناوەندی بێرمینگهام، بەشداری كۆڕەكە بون.

___

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان سەدر و حەلبوسی ئاشکرا دەکرێت

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی هونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

nusar1
KDC

FREE
VIEW