ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگام، هاوشانی چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵە و نوێنەرایەتی و کەسایەتی، بەشداری یادی دامەزراندنی Kam Filmingیان لە بێرمینگهامی بەریتانیا کرد.
ڕێکەوتی ١/١٢/٢٠٢٤ نوێنەرانی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام و چەندین کەسایەتی سیاسی و ئایینی و ئەكادیمی و حزبی و تەكنۆکرات و بازرگان و هونەرمەندان و نوێنەرانی باڵیۆزخانەی عێراق و حكومەتی
ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام، پیرۆزبایی ئەو یادەی لە کام پڕۆداکشن و ستافەکەیان کرد و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیان بۆ خواست، کە پێشەنگ بوون لە لە کارەكانیاندا.
جێی باسە، كام فلمینگ یەكێكە لە كۆمپانیا سەركەوتووەكان، كە کاری فیلم و بەرهەمهێنان دەكات و لەگەڵ تۆڕە میدیاییەكانی وەكو ڕووداو، كوردسات، ئاڤا، پەیام، كەی ئێن ئێن، سپێدە هتد…کاری کردووە.