KDC

فەرەنسا: کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوه

جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا کۆبونەوە،  هەر دوو لا جەختیان لە هەماهەنگیی یەکترکردەوە.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 17 . 1 . 2025 شوکری بەرواریی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ د.عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا کۆبووەوە، لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی دووەمی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد، پاشان هەر دوو لا تاوتوێی چەند خاڵێکیان کرد، لەوانە پێویستی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەیی کۆنفیدراسیۆن بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکییەکانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی ئەو چالاکییانەی خزمەت بە ڕەوەندی کوردستانی لە فەرەنسا دەکەن.

هەر لەو کۆبونەوەدا، جەخت لە پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی دووپات کرایەوە و هەر دوو لا لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە وزەی گەنجان و بایەخدان بە ئایندەیان دووپات کردەوە، بە تایبەتی منداڵان و گرنگی بە فێرکردنی زمانی دایک و هانی گەنجان بدەن بەشداریی چالاکیی ڕۆشنبیریی هەمەجۆر بکەن، کە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی مەینەتییەکانی گەلی کورد و تێکۆشانی بۆ ئازادی و سەقامگیری بێت و کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەستی نەتەوەیی و پێویستی بەشدارییکردنی ژنان لە سەرکردایەتییکردنی کۆمەڵە ڕۆشنبیرییەکاندا بکەن.

له لایەکی دیکەوه هەر دوو لا گفتوگۆیان لەسەر چالاکییەکانی داهاتوو کرد و له و بارەیەوه نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەییی خۆی  بۆ پشتیوانییکردن له چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردستانی له فەرەنسا دەربڕی.

___

گروپێکی ژنانی سەر بە کۆنفدراسیۆن رۆژی جیهانی ئافرەتانیان بە جلوبەرگی کوردی پیرۆز ڕاگرت

nusar1

ئەردۆغان بەبڕیارێکی نوێ میدیا سنووردار دەکات

KDC

بێلاڕووسیا کۆچبەران رەوانەی ئەورووپا دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW