بە سەرپەرشتیی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید و بە یاوەری سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی ناوەندی سوید سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان لەو وڵاتە کرد.
ڕۆژی سێشەممە، بە سەرپەرشتیی سەلام کوردە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، شاندێک، کە پێکهاتبوون لە بارزان کۆچکایا سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان، شارا حەمەی حاجی مەحموود، سەلام جەزیری ئەندامی کۆمیتەی کارگێڕیی، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان لە شاری ستۆکهۆڵم کرد و لە لایەن دکتۆر محەمەد عەدنان مەحموود هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەکەوە پێشوازییەکی گەرم کران.
لە دیدارێکدا شاندی ڕەوەندی کوردستانی باسیان لە کار و چالاکییەکانی ناوەند و فیدراسیۆن کرد، هەروەها بانگهێشتی دکتۆر محەمەد کرا بۆ بیرهێنانەوەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، کە وا بڕیارە ئەم ساڵ لە هۆڵی پەرلەمان ساز بکرێت، هەروەها بۆ جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی ٢٧٢٥، کە لە ٥ی٤ی٢٠٢٥ لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت بانگهێشت کرا.
لە کۆتاییدا هەر دوو لا بە خۆشحاڵییەوە بڕیاریان دا، کە دیدار و کاری هاوبەشیان لە بۆنە و یادەکاندا هەبێت.
جێی باسە، شۆڕش قادر نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سازکردنی ئەم دیدارەدا هاوکار بووە.