ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی ئاشتی لە شاری زیوریخ، بەشدارییان لە نەریتێکی کوردەواری بە ناوی سێوی مێخەکڕێژ کرد، کە بە بۆنەی ڕۆژی خۆشەویستیی (ڤالانتاین) ڕێکخرابوو.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی٢ی٢٠٢٥، سەیران کەریم بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سویسرا و سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی بازل، بەشدارییان لە زیندوڕاگرتنی نەریتتێکی کۆنی کوردەواری بە ناوی سێوی مێخەکڕێژ کرد، کەلە شاری زیورخ ڕێکخرابوو.
ڕێوڕەڕەسمی بەرزڕاگرتن و زیندووکردنەوە و ئاشنابوونی نەوەی نوێ بە نەریتەکۆنەکان و بە تایبەت لە ڕۆژی خۆشەویستیی (ڤالانتاین)، چەند ساڵێکە لە لایەن ڕێکخراوی ئاشتیی ڕێکدەخرێت،
جێی باسە، سێوی مێخەکڕێژ، یەکێک لە نەریتە کۆنەکانی کوردەواری، کە وەک هێمایەکی خۆشەویستی، ئاشتی و ئەڤین ناسراوە. ئەم نەریتە بە شێوەیەکی گشتیی پەیوەستە بە بەکارهێنانی سێوی مێخەکڕێژکراو وەک دیارییەکی هەمیشەیی لەناو خەڵکی کوردستان باو بووە، کە بریتییە لە سێوی سروشتی و بە مێخەک دادەپۆشرێت. دوای ئەوە سێوەکە بۆ ماوەی٢٠ ڕۆژ تا مانگێک وشک دەکرێت، پاشان دەتوانێت بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بە بێ ئەوەی بۆنەکەی لەناو بچێت یان خراپ ببێت، بمێنێتەوە. شێوازی بەکارهێنانی مێخەکەکان بە شێوەیەکی هونەری لەسەر سێوەکە دانەدانە دەچەقێنرێن، کە دیزاینێکی ناوازە و جوان دروست دەکات. دوو ئامانج لەم نەریتە باوەی کوردەواریی هەیە، ئەوانیش دەربڕینی خۆشەویستی و ئاشتبوونەوەیە.