کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی٣ی٢٠٢٥ کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لە لایەن عەونی عەلی و بڕیار بابانی پشوازییان لێکرا.
پاشان گەشتێک بەناو پەرلەمان و هۆڵی پەرلەمنتاران کرا و باس لە هەیکەلیەتی دامەزارندنی و چۆنییەتی کارکردنی فراکسیۆنەکان کران.