نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە ئەمریکا، بەشداریی رێوڕەسمی 37مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەی شەهیدی کرد، کە لە لایەن نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لەناو باڵەخانەی كۆنگرێسی واشنتۆن ڕێورەسمێكی ساز کردبوو.
مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداریی ڕێوڕەسمی کۆمەڵکوژیی خەڵکی شاری هەڵەبجەی شەهیدی کرد، کە لە لایەن نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەناو کۆنگرێسی ئەمریکا لە واشنۆن سازی کردبوو، تێیدا ڕەوەندی كوردستانی و نوێنەرانی ڕێكخراوە سیاسیی و مەدەنییەكان بەشداری بوون.
لە نێوەندی بەرنامەكەدا لەگەڵ پێشكەشكردنی وتار و گێڕانەوەی بیرەوەریی گەواهییدەرەکان، هاوكات بەڵگە فیلمێك سەبارەت بە جینۆسایدی هەڵەبجە پیشان درا.
هەروەها لە كۆڕیادەكەدا، مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەكانی كۆنفیدراسیۆن، لەگەڵ هەر یەك لە ئەبی حەمادە ئەندامی کۆنگرێس، ئارەن نیوتەنن بەڕێوەبەریی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە، سەبارەت بە هەلومەرجی ناوچەكە بە گشتی و دۆزی كوردستان بە تایبەتیی ئاڵوگۆڕی بیروڕای كردو لەسەر كاری هاوبەش لە داهاتوودا چەند پێشنیارێكی خستە ڕوو.