ئەمڕۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، سەردانی هەریەکە لە میری ئێزدیان و پەرستگای لالش و باباچاویشیان کرد، ئامانجی سەردانەکەش خستنە ڕووی کاروبار و سیاسەتی کاری ناوەندەکە بوو، کە بێ جیاوازی ئایینی و سیاسیی کار بۆ بەرژەوەندی کورد دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتی ١١ی٨ی٢٠٢١ هەریەکە لە کەژاڵ دەروێش بەرپرسی پەیوەنییە گشییەکانی ناوەند و هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندنی ناوەندەکە ، لە دوو سەردانی جیادا، سەردانی میر حازم، میری ئێزدییان کرد لە شێخان و، دواتر سەردانی پەرستگای لالشیان کرد و لە لایەن باباچاویش پێشوازییان لێکرا، لە میانەی گفتوگۆکانیان، ئامانجی درووستبوون و کارکردنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوەیان بۆ میر حازم و باباچاویش خستەڕوو، کە ئەوان وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کار و ئامانجی سەرەکییان کۆششکردنە لە پێناو یەکڕیزی و کۆکردنەوەی چین و توێژە جیاجیاکانی کورد، لە ژێر چەترێکی نەتەوەیی و پێکەوەژیان.
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، جەختیشیان لەوە کردەوە، کە ئەوان جیاوازی لە نێوان هیچ ئایین و ئایینزایەک ناکەن، بەڵکو ناوەندەکە ئەرکی سەرەکئ خزمەتکردنە بە دۆزی کورد لە هەر وڵاتێک و شوێنێکی جیهاندا بێت، لای خۆشیانەوە هەریەکە لە میر حازم میری ئێزدییان و باباچاویش پیاوی ئایینی ئێزدی، خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانی ناوەندەکە و ئامانج و کاری ناوەندەکە دەربڕی و بە هیوابوون، کە پەیوەندییان لەگەڵ ناوەندەکە پتەوتر بێت.







