KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەکەن

ئەمڕۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیان کرد و، لە لایەن ھەریەکە لە سەرۆکی دەستە و، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی یاسا، پێشوازی کران و کۆمەڵێ پرسی گرینگ تاوتوێ کران و بڕیاریش درا پەیوەندی و هەماهەنگی باش لە نێوان ناوەندی ڕەوەندەکە و دەستەکەدا بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی ١٢ی٨ی٢٠٢١ هەریەکە لە هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندنی ناوەندەکە و، گەژاڵ دەروێش بەرپرسی پەیوەنییە گشییەکانی ناوەند، سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانیان کرد و، لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی دەستەکە دکتۆرە مونا یۆحەنا و، بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسا، تاڤگە عومەر گفتوگۆیان لەبارەی ئامانجی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە کرا. 

لە میانەی گفتوگۆکانیان، ئامانجی درووستبوون و کارکردنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوەیان بۆ سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ خستە ڕوو، کە ئەوان وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کار و ئامانجی سەرەکییان کۆششکردنە لە پێناو یەکڕیزی و کۆکردنەوەی چین و توێژە جیاجیاکانی کورد، لە ژێر چەترێکی نەتەوەیی و پێکەوەژیان، بێ جیاوازی ئایین و ئایدۆلۆژیا، وە کارکردن لەسەر کەیسی ئەنفالکراوانی کور هەر لە کوردانی فەیلییەوە تا داگاتە کۆمەڵکوژکردنی خوشک و برا ئێزدییەکان لە نێوەندە جیهانییەکان.

سەبارەت بە پرسی ئەنفالکردنی گەلی کورد لە لایەن رژێمە یەک لە دوای یەکەکان و دواترینیان کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان، دکتۆرە مونا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، کە ئەوان بەوپەڕی هیواوە دەڕواننە هەنگاوەکانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کار لەسەر کەیسی ئەنفالی کوردان بکەن و ناوەندەکەش بتوانێ ببێتە دەروازەیەک بۆ دەستەکەیان، تا لەو رێیەوە بتوانن بە شێوەیەکی فەرمیی کار بۆ بە جینۆسایدناساندنی پڕۆسە بەدناوەکانی کۆمەڵکوژکردنی کوردان بکرێت، ئەویش هەر لە ئەنفالی کوردە فەیلییەکانەوە تا دواهەمینیان کە تیرۆریستانی داعش دژ بە کوردانی ئێزدی ئەنجامیان دا. 

___

پۆڵەندا پەرژینی ئاسنین لنێوان سنووری خۆی و بیلاڕووس درووست دەکات

KDC

تا ئێستا یۆنان تەرمی 7 کۆچبەری نقومبووی دۆزیوەتەوە

KDC

گەشتەکانی نێوان عێراق و بەلاڕووس رادەگیرێن

KDC
KDC

FREE
VIEW