KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سوید سەردانی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و، پرسی کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان و پەیوەندی لەگەڵ پارتە سویدییەکان تاوتوێ کران.

دوێنێ هەینی رێککەوتی ١٣ی٨ی٢٠٢١ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە_سوید، کە پێکهاتبوون لە ئیسماعیل کامیل و جەمیلە حەسەن خەلی و عەزیز ئەلیش، سەردانی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان لە سوید کرد، و لە لایەن کاک شۆڕشەوە پێشوازییان لێکرا، لە میانەی سەردانەکەشدا گفتوگۆ لە بارەی زۆر پرس کرا، وەک پرسی گەنجان و ئافرەتانی کورد لە دەرەوە و پرسی کوردانی چوارپارچەی کوردستانیش بە گشتی تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

جێگەی باسە، لە ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە میانەی سەردانەکەیان بۆ نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە هەوڵ دەدەن پرسی کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان وەک ئەرکی سەرەکییان بێت، هاوکات جەختیشیان لەوە کردووەتەوە، کە هەوڵ دەدەن لە رووی دیبلۆماسییەوە پشتگیری لە پەیوەندی نێوان حکوومەتی هەرێم و پارتە سویدییەکان بکەن. 

___

کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەشداری لوتکەی مەراکش دەکەن

KDC

سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبونەوەیەکی گشتی سازکرد

nusar1

ئەڵمانیا: بەسەدان ئەندامی دەزگا ئەمنییەکان لەگەڵ گروپە توندرەوەکان لە پەیوەندیدان

nusar1
KDC

FREE
VIEW