ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری کورد، مامۆستا فایەق عومەر تۆفیق، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی کەسوکار و هاوڕێ و کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆر و چاوی پڕفرمێسک و دڵێکی پر غەم و حەسرەتەوه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021/8/25، مامۆستا فايەق عومەر تۆفيق، به نەخۆشییەکی كتوپڕ له وڵاتی ئەمەریکا ماڵئاوایی هەتا هەتایی لێکردین.
مامۆستا فایەق عومەر تۆفیق، مامۆستای زمانی کوردی و دامەزرێنەری ئەرشیفی کۆمەڵ و نووسەر و رۆژنامەنووس و هونەرمەند بووە، کەسێکی به توانا بووە له بواری ئیداری، هەروەها کوردپەروەربوو، هاوبەشی غەم و پەژارەی برایانم له کۆمەڵەی هونەره جوانه کان و، بنەماڵه و کەسوکاری و هاوڕێکانی، داواکارم خودای مەزن به بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە
٢٥ی٨ی٢٠٢١