KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی دکتۆر جەلیل ئازید دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ناوەندەکەیان ئاڕاستەی بنەماڵەی دکتۆر جەلیل ئازید دەکەن و دەڵێن، کە لە دەستدانی ناوبراو خەسارەتێکی گەورە بەر هونەری کورد دەکەوێت، کە ناوبراو تێیدا پسپۆڕی بواری میوزیک بووە.

دەقی پرسەنامەکە:

بۆ بنەماڵەی بەڕێز و خۆشەویستی دکتۆر جەلیل ئازید

بە داخ و نیگەرانی و دڵێکی پڕ لە غەمگین، هەواڵی کۆچی دوایی برای خۆشەویست و بەڕێزمان، دکتۆر جەلیل ئازیدمان لە وڵاتی سوید پێگەیشت، دکتۆر جەلیل وێڕای پسپۆڕیەکەی بۆ هونەری کوردی، خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەشکرد  و بەردەوام بوو، هەروەها  زۆر هیواو ئومێد و پڕۆژەی گەورەتری لە هەگبەدا بوو، بە داخەوە نەخۆشی ڕێگر بوو لە ئەنەنجامدانیان، هاوکات بە یەکێ لەو مرۆڤە سەرکەوتووانە دێتە ژماردن، کە ژیانی خۆی و زانستەکەی بە ماندووبوون و شەونخوونی بنیاد نا و، هەمیشە لە خەمی پێشخستنی میوزیکی کوردی و پێگەیاندنی هونەرمەندانی کورد بوو، بەردەوام بە ورەی بەرزەوە ململانێی لەگەڵ نەخۆشییەکەی دەکرد، بەو هیوایەی زانیاری و زانستەکانی لە ڕێی هونەردا زیاتر بخاتە گەڕ، بۆیە لە دەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردی.

 پرسەو سەرەخۆشیمان بە تەواوی ماڵبات و خوشک و براکانی بنەماڵەی بەڕێزی ئازید ڕادەگەیەنین، لە خوای گەورە داواکارین جێی بەهەشت بێ و، سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێت.

 انا للە وانا الیە راجعون 

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

26ی8ی2021

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ناساندنی کتێبێک دەکات

KDC

کەنەدا: کۆڕێکی جەماوەری بۆ ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەڕێوەچوو

nusar1

بەرپرسی ناوەندی نەمسا بەشداری لەڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی جەنگاوەرە دێرینەکانی فەڕەنسا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW