ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی کۆچیی دوایی هونەرمەندی شێوەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی ڕێژنەی ڕەنگ (شێرکۆ جەلال)، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری دەکەن.
دەقی پرسەنامەکە:
بە خەم و پەژارە و دڵێکی پڕ لە غەمگین، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شێوەکاری بە ئەزموون و پێشکەشکاری بەرنامەی ڕێژنەی ڕەنگ (شێرکۆ جەلال)مان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی ماڵبات و خانەوادەکەیان و گشت هونەرمەندان و هاوڕێیانی شێوەکاری کۆچکردوو (شێرکۆ جەلال) دەکەین.
لە یەزانی مەزن داواکارین دوا مەنزلی دڵی ئازیزانی و جێگای بەهەشت بێت و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە ئازیزانی .
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە