چەند پارت و ناوەندێک و کۆمەڵەیەکی کوردی لە وڵاتی نیدەرلاند، بە مەبەستی پیرۆز و بەرزڕاگرتنی چوار ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئارنهێم کۆدەبنەوە و داواش لە هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتەش دەکەن، بەشدار بن.
چەندین پارت و ناوەند و کۆمەڵەی کوردی لە ئاگادارییەکان بۆ هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی وڵاتی نیدەرلاند، هاتووە، کە لە رۆژی 25ی9 وەک بەرزڕاگرتنی رفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکەیان بن، تا لەو رێیەوە رۆحی شەهیدانی کوردستان ئارام بکەن و یادەکەش پڕجۆش و خرۆشتر بکەن.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری بەشێک له حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان و کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتی نیدەرلاند
رێفراندۆم بڕیاری نەتەوەیەک بوو بۆ سەروەری و دەوڵەتبوون
بەبۆنەی چوارەمین ساڵوەگەڕی رێفراندۆمە مەزنەکەی کوردستان و، بۆ هەمیشە زیندوو هێشتنەوەی
رۆژی شەممە 25.09.2021 کاتژمێر: 13:00ی دوانیوەرۆ، بەشێک له حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان و کۆمەڵه کوردییەکان، لە شاری ئارنھێمی وڵاتی نیدەرلاند، هەڵدەستن بە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی.
لێرەوە داوا له هەموو هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی نیدەرلاند دەکەین، که بەوپەڕی تواناوە بۆ يادى چوارەمین ساڵوەگەڕی رێفراندۆمە مەزنەکەی کوردستان، بەشدار بن، بەشدارییان لەم یادە پیرۆزە، یادەکە پڕ خرۆشتر بکەن
سەرفرازی بۆ گەلەکەمان
کۆمیتەی ئامادەکاری
هاتنتان جێگای رێزه
رۆحی سەرجەم شەهیدانی کوردستان شاد بکەن
له لایهن پارت و کۆمەڵه کوردییەکانی نیدەرلاند
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
پارتی دیموکراتی کوردستان PDK
پارتی سوسیالیستی کوردستان ـ باکوور PSK
پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا PDK_S
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
ناوهندی رهوهندی كورد له دهرهوه K.D.C
رێکخراوی دیموکراتیکی یارسان Y.D.O
شەپێلا پێشەرۆژا كوردی لە سووریا S.P.K.S
کۆمەڵەی کۆچکا KOC-KAK
کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نیدەرلاند K.N.V.S
رۆژ: شەممە 25.09.2021
کاتژمێر: 13:00ی دوانیوەڕۆ
ناونیشان: :Velperbinnensingel 15, 6811 BP Arnhem, Netherlands
بۆ پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەی خوارەوە بکەن:
Mobil:0031620074245
Mobil:0031685543638