KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی هونەرمەندی دیاری کورد عەبدوڵڵا خەیات دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری هەرێمی کوردستان، عەبدوڵڵا خەیات، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەیان و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەن.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری گەلەکەمان عەبدوڵڵای خەیاتمان بیست، ئێمەی دڵگران و خەمبار كرد، لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەین، بە لەدەستدانی ئەو هونەرمەندە، کەلێنێکی گەورە دەکەوێتە نێو بواری هونەری نواندن، هیواخوازین ئەمە دواكۆست و ناخۆشییان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدا و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

4ی9ی2021

___

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکات

nusar1

ئاھەنگی نەرۆز لە وڵاتی نەمسا لە شاری وییەن بەڕێوە چوو 

KDC

بۆچوونی شوعلە حەبیب لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC
KDC

FREE
VIEW