KDC

پێشانگایەکی شێوەکاری هاوبەشی کوردی و هۆڵەندی کرایەوە

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
ئامادەکاریەکی هونەری کات و شوێن و گرنگی تایبەتی خۆی دەوێت ، کۆمەڵەی کوردی موردایك لە ووڵاتی هۆڵەندا لە شارۆچکەی زەیڤن بێرخن سەر بە شارەوانی موردایك بە سەرپەرشتی بەڕێز نوسەرو شاعیر لەتیف عومەر پێشانگایەکی هونەری شێوەکاری بۆ ٥ هونەرمەندی شیوەکار هۆڵەندی و کوردی ئامادە کرد لە هۆڵی هونەری ئۆنتیموتین واتە بەیەک گەیشتن ، لە ١٢ / ٩ / ٢٠٢١ بە ئامادە بوانێکی تایبەتی کرایەوە ، کە هەریەك لە بەشدار بوەکان بە ٤ کاری هونەری تاوەکو ٦ تابلۆ بەشداریان لە وپێشانگایەدا کردبوو .
کۆمەڵەی کوردی موردایك ساڵانە پێشانگایەکی وەرزی پایزە ڕێك دەخات بۆ کەلتوورە جیاوازەکان لەگەڵ هونەرمەندانی کوردی و هۆڵەندی و فەرەنسی یان ووڵاتانی تر ، پێشانگایەکی هاوبەشی کە زۆربەیان لە ١١ هونەرمەند زیاترن ، کە نمونەی هونەری کوردی نمایش دەکرێت وە لە نزیکەوە ئەو کەلتوورە پیشانی خەڵکانی هۆڵەندی و دانیشتوانی ئەو شارۆچکەیەو شارەکانی دەروبەر دەدرێت ، لەهەمان کاتدا کەلتوورو هونەرێکی هۆڵەندی لەپاڵ هونەری کوردی نمایش دەکرێت ، وە هەر هونەرمەندێك دەربڕین لە سیماو سروشتی ووڵات و نیشتیمان دەکات یان دەربڕین لە جوانی یەکانی مرۆڤ دەکات . کۆبونەوەی ئەو هونەرمەندانە بێجگە لە ناسینی هونەرمەندان و تێکەڵی و هاو ئاهەنگی لەنێوان هونەرمەنداندا ، پەیوەندیەکی دۆستایەتی کوردی هۆڵەندی تێدا بەدی دەکرێت بەو شێوازە تایبەتمەندیەی کە پێشوازی لە بینەرانی هونەری شێوەکاری یان ڕەوەندی کورد لە دەرەوە .
چالاکی هونەری لە گەڵ بوونی کۆڤید ١٩ کۆرۆنا بە ڕێڕەوەی خۆپاریزی ئەو کارو چالاکیانە ساز دەکرێت ، بەڵام بە شێوەیەکی تەندروستی وە بەپێ ی ڕێنمایە تەندروستی یەکان . بەڵام کۆمەڵەی کوردی موردایك لەگەڵ کەمبوونەوەی کۆڤید ١٩ بەردەوامە لە چالاکی یە هونەری و کەلتووری یەکان ، هەر لەئەمساڵدا توانیان ڕۆژێك بۆ ڕۆژی منداڵان و سیمینارێك و نمایشی کارە هونەریان بۆ ئاشتی شێخانی و پێشانگای وەرزی گەڵاڕیزانی پایز ٣ کە ئەمە سێ یەم جارە پێشانگایەكی شێوەکاری لەناوی گەڵاڕێزان بکرێتەوە وە هەرجارە چەند هونەرمەندێکی جیاواز بەشدار بێت وە نمونەی کارە هونەریەکان بخەنە ڕوو ، وە هەر جارەش لە گەلەری و هۆڵێك نمایش دەکڕیت وەکو هۆڵی کریستاڵ و شارەوانی زەیڤن بێرخن و هۆڵی هونەری ئۆتیموتینگ ، بێگومان خاتوو کۆنی کە ئافرەتێکی چالاکی هۆڵەندی یە و چەندین ساڵە گرنگی دەدات بەو چالاکیانە لە نێو کۆمەڵەی کوردی موردایك وەلەنێو شارەوانی موردایک دا .
گرنگی ئەو پێشانگایە ئەوەیە کە بەردەوام پەیوەندیەکی دۆستانە ببەستێت لەگەڵ ڕەوەندی کورد لەدەرەوە وە لەگەڵ کۆمەڵگای هٶلەندی وە ئاڵوگۆڕی کەلتووری و ڕۆشنبیری و ناسینی تاکەکان وە نیشتیمانێك و گوێ لە ئازارەکان بگیرێت و لە نزیکەوە کەلتوورە جیاوازەکان بناسێت و تێکەڵیان ببێت ، وە بۆ ڕەوەندی کوردیش گرنگی ئەوەی هەیە کە میژووی میللەتی کورد وە کێشەو ئازارەکانی لە ڕێگای ئەو جۆرە چالاکیانەوە پیشانی کۆمەڵگای هۆڵەندی و ووڵاتانی ئەوروپی بدات ، وە کەلتووری جوانی کوردی بە خەڵکان بناسێنێت ، ئەم هەوڵ و کارانە لە چوارچێوەیەکی چالاکی ساڵانەدا جێ بەجێ دەکرێت .
بەشداربوان لەو پێشانگایەدا (( ئاشتی شێخانی ، بژار حەمدی و کۆری تایسن و تۆس بیامانس و نیل کنۆک )) کە هەریەك بە ٤ تا ٦ تابلۆ بەشداریان کردبوو ، بە ستایلی جیاوزو ئەزموونی هونەری جیاواز .
پێشانگاکە بەردەوام دەبێت تاوەکو ٧ نۆڤەمبەری ٢٠٢١ هەموو ڕۆژانی شەممە و یەك شەممە لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٥ ی ئێوارە بەردەوام دەبێت .

___

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە ڕاهێنەری وەرزشی بژار ڕواندزی دەکات

nusar1

کەنەدا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن تیمی تۆپی پێی کوردستانیانی بەسەر کردەوە

nusar1

ناڤاندا رەڤەدندا کوردستانی ل باژارئ کالگاری ئاهنگا نەوروزئ ل دارخست

nusar1
KDC

FREE
VIEW