KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە رووسیا کۆرسی زمانی دایک

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە وڵاتی رووسیا، کۆرسی فێربوون و نووسینی زمانی دایک بۆ منداڵانی کوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەکاتەوە و، دوای تەواوبوونیشیان بڕوانامەیان دەدرێتێ.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە وڵاتی رووسیا و، لە رێی مامۆستا عەزیز شامل کۆرسی فێربوون و نووسینی زمانی دایک بۆ منداڵانی کوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەکاتەوە و، دوای تەواوبوونیشیان بڕوانامەیان دەدرێتێ.

شایانی باسە ئەو مامۆستا کوردە ماوەی شەش مانگە ژوورێکی ماڵەکەی خۆی بۆ ئەو مەبەستە دابین کردووە، ئەو وێڕای فیرکردنی منداڵانی کورد لە زمانی دایک، زانیاری دیکەی سەر مێژوو و جوگرافیای کوردستانیشیان پێ ئاشنا دەکات.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە ھاوکاری ئەم کۆرسەی کردووە وەو لەگەڵ ناوەندی ڕوسیا ئەو پشتیوانیانە بەردەوام دەبن بۆ خزمەتکردن بەمناڵانی کورد لەدەرەوە بەمەستی فێربوونی زمانی کوردی

___

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ

KDC

شفابارزانی« سەرۆک مەسعود بارزانی بەبایەخەوە لە کاری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی دەڕوانێت»

nusar1

گەنجێکی کورد لە سێدارەدەدرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW