KDC

ڕێکخراوی گوڵان لە بەریتانیا فیستڤاڵێکی تایبەت بە هەڵەبجە ساز دەدەن

ڕێکخراوی گوڵان لە بەریتانیا، فیستیڤاڵێکی تایبەت بە ناساندنی کەلتووری هەڵەبجەی شەهید لەو وڵاتە ئەنجام دەدەن، کە بریتی دەبێ لە کۆمیسۆنێکی گەورەی کاری هونەری و پڕۆژەکەش لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی پۆرستمۆتدا بەڕێوەدەچێت.

بە پێی راگەیاندراوەکە، کە بۆ ماڵپەڕی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە نێردراوە، هاتووە، گوڵان، لەگەڵ کارە هونەرییە نوێیەکانی هونەرمەندانی کورددا دەگۆڕێ بۆ پێشانگایەک لە پۆرتسموث کاثدراڵ، پێشانگاکە هەروەها کۆمیسۆنێکی گەورەی کاری هونەری نوێ لەخۆ دەگرێت، کە لە ناوەوەی کاثێدراڵ دامەزرێنرێت. لە 14ی تشرینی یەکەم – 3یتشرینی دووەمی 2021 ئەنجام دەدرێت وەک بەشێک لە فیستیڤاڵی گەشتەکانی ئەمساڵی نێودەوڵەتی، پرۆژەکە لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی پۆرتسمۆتدا بەڕێوەدەچێت، هەروەها بەشداری لە بەرنامەی ڕووداوەکاندا دەکات، کە نمایشی جل و بەرگی کوردی، مۆسیقا و هەڵپەڕکێی تێدایە.

هەڵەبجە: لە ڕۆژانی زێڕیندا

بەشێک لەفیستیڤاڵی گەشتەکانی نێودەوڵەتی

14ی تشرینی یەکەم – 3ی تشرینی دووەمی 2021

لە ساڵی 2020 گوڵان گۆڤارێکی سەبارەت بە هەڵەبجە لە کوردستانی عێراق بڵاوکردەوە، ئەو شارەی کە بە هێرشی چەکی کیمیایی ترسناکی ساڵی 1988 ناسراوە، ئامانجمان لە پیرۆزکردنی مێژوو و کەلتوور و جوانی دەوڵەمەندی هەڵەبجە بوو، لە بڵاوکراوەکەدا چاوپێکەوتن و وتارێکی تایبەت بە کەلتووری هەڵەبجە و کاری هونەرمەندانی هەرێم پێشکەش کراوە.

پێش ساڵی 1988 هەڵەبجە بە جوانی و کەلتووری ناوبانگی هەبوو، گوڵان و هاوکارەکانمان چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا بۆ درووستکردنی زنجیرەیەک وتار لەسەر هونەر و شانۆ و مۆسیقا و وەرزشەکانی شارەکە، لەگەڵ وتارێک لەسەر مێژوو و شیعر و جلوبەرگی هەڵەبجە، ئەمانە بە فۆرماتی گۆڤار وەک بەشێک لە فیستیڤاڵی گەشتەکان لە ساڵی 2020دا بڵاوکرانەوە.

گوڵان ئێستا ئەم ماددەیە لەگەڵ کارە هونەرییە نوێیەکانی هونەرمەندانی کورددا دەگۆڕێ بۆ پێشانگایەک لە پۆرتسموث کاثدراڵ، پێشانگاکە هەروەها کۆمیسۆنێکی گەورەی کاری هونەری نوێ لەخۆ دەگرێت، کە لە ناوەوەی کاثێدراڵ دامەزرێنرێت. لە 14ی تشرینی یەکەم – 3یتشرینی دووەمی 2021 ئەنجام دەدرێت وەک بەشێک لە فیستیڤاڵی گەشتەکانی ئەمساڵی نێودەوڵەتی، پرۆژەکە لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی پۆرتسمۆتدا بەڕێوەدەچێت، هەروەها بەشداری لە بەرنامەی ڕووداوەکاندا دەکات، کە نمایشی جل و بەرگی کوردی، مۆسیقا و هەڵپەڕکێی تێدایە.

ئێمە دەمانەوێت دەرفەتێک بدەینە دیاسپۆرای کورد بۆ پیرۆزکردنی ناسنامەیان، هەروەها دەمانەوێت هۆشیاری لە ناو جەماوەر فراوانتر بێت سەبارەت بە کەلتووری کوردستان و، ئەو کوردانەی کە پۆرتسمۆتیان کردۆتە ماڵی خۆیان، هۆشیار بکەینەوە.

بۆ وردەکاری زیاتر سەبارەت بە پێشانگاکە، بۆ ڕێکخستنی چاوپێکەوتن، یان سەردانی گرووپ، تکایە ئیمەیل

info@gulan.org.uk

___

بەریتانیا: یانەی وەرزشی ڕەوەندی کوردستانی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

nusar1

راپۆرتی مەیدانی کردنەوەی پێشانگایەک بۆ هونەرمەندانی پارچەکانی کوردستان

KDC

بەرپرسی ناوەندی تۆرنتۆ: فەرماندەی پۆلیس داوای کرد گەنجانی کورد ببنە پۆلیس لە کەنەدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW