KDC

کۆمەڵەی کوردی موردایك لە دوو چالاکی هونەریدا

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
کۆمەڵەی کوردی موردایك لە ٩ / ٦ / ٢٠٢١ لە ڕۆژی یاری کردنی منداڵاندا بە بەشداری ١٣٠ منداڵ لەتەمەنی ٢ ساڵ تا دەگاتە ١٤ وە ١٥ ساڵان لە گۆڕەپان و یاریگای وەرزشی شارەکەدا بە کۆمەڵێك کەرەستەی یاری و دیاری و شیرینی ئەو ڕۆژەیان ساز کرد ، کە ساڵانە ئەو چالاکی یە لەلایەن شارەوانی وە کۆمەڵەی کوردی موردایك وە لە شارۆچکەی زەیڤن بێرخن ئەنجام دەدرێت بە ئامادەبوونی چەندین مامۆستاو ڕاهێنەرو شارەزایی بواری منداڵان بۆ پتەوکردنی شارەزایی و ئەکتیڤ بوون و جوڵەی منداڵان لەو تەمەنەو گەشەکردنیان لە ڕووی لەش و لاریانەوە ، لەگەڵ ئەوەی کە هەست کردن بەو ڕۆژەی خۆیان کە تەرخان کراوە تێیدا .
لە چالاکی یەکی تری هونەریدا ڕۆژی ١٠ / ٦ / ٢٠٢١ کۆمەڵەی کوردی موردایك بەسەرپەرشتی نوسەرو شاعیری کورد ( لەتیف عومەر ) لەگەڵ بەرێز پەیتەر نوێنەری هاوس کامری شارەوانی زەیڤن بێرخن دیدارێکیان ڕێکخست بۆ نمایشی فلیمێك دەربارەی کارە هونەریەکانی ( ئاشتی شێخانی ) لەساڵی ١٩٨٠ تاوەکو ٢٠٢١ لە هۆڵی کریستاڵ .. کەباسی لە ئەزموون و کاری هونەری شێوەکاری و نوسین و توێژینەوە لە بواری هونەری شێوەکاری کوردیدا دەکرد ، لەو نمایشەدا کۆمەڵێک لە ئامادەبووان وشارەزایانی هونەر ئامادە بوون ، لە پاش بەخێر هاتنی بینەران بەڕێز لەتیف عومەر بەناوی کۆمەڵەی کوردی موردایك وە بەڕێز پەیتەر بەخێر هاتنی ئامادەبووانی کرد ، باسیان لە سیڤی و چالاکی یەکانی هونەرمەندی شێوەکاری کورد ئاشتی شێخانی کرد لە ماوەی ئەزموونی هونەری ڕابردوو وە داهاتوودا .

___

کۆچبەرێکی دیکەی عێراقی لە سنووری پۆڵەندا گیان لە دەست دەدات

KDC

خانمە کۆچبەرێکی کورد لە وڵاتی لیتوانیا لە ڕێی کۆمەڵەی کلتوری کوردی،وناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە داوای بەهاناوەچوون دەکات

nusar1

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی نوێنەرایەتی (کۆمەڵە)ی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW