ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کۆبوونەوەیەک بۆ کوردانی شاری بورلانی سوید ڕێکدەخات.
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کۆبوونەوەیەک بۆ کوردانی دانیشتووی بورلان و فالونی دالارنای سوید رێکدەخات، هاوکات بڕیار وایە، کە بۆ ڕەوەندی کوردی نێتوۆرکێک لە بورلان و فالون دامەزرێنن، بۆ ئەو مەبەستەش چەند کەسێک ئامادەیی خۆیان پیشاندا، کە کار بۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بکەن.

