KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا دادەمەزرێندرێت

بە سەرپەرشتی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە دامەزراندنی ناوەندی بەریتانیا بە رێگەی ئۆنلاین ئەنجامدرا و، چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و چالاکوانی مەدەنی لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان و ئایینە جیاوازەکان تێیدا بەشدار بوون.

ئێوارەی دوێنی بە ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و بە بەشداری چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و چالاکوانی مەدەنی کوردی پارچەکانی کوردستان و ئایینە جیاوازەکان، کۆبوونەوەیەکیان لە رێگەی ئۆنلاینەوە سەبارەت بە دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا ئەنجام دا.

وەک دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی لەندەن ئەو کەسایەتی و چالاکوان و گەنج و ئافرەتانەی بە گیانێکی کوردانەوە چاوەڕێی ئەو ڕۆژەبوون، ڕاسپێردران بە کاروچالاکییە مەدەنییەکان و زیاتر کۆکردنەوەی کوردانی بەریتانیا بەبێ جیاوازی لە ژێر چەتری کوردایەتیدا، ئەویش بە مەبەستی خزمەتکردنی نەوەکانی داھاتوومان .

سەرەتای کۆبوونەوەکە لەلایەن ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، بە کورتەیەک لە ئامانجی دامەزراندنی ناوەند و کاروچالاکییەکان، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ناوەندەکە تا ئەم قۆناغەی ئێستا و، ھەنگاوەکانی ئایندە باسیان لێوەکرا و، دواتر بەشداربووان سەرنج و ڕاو بۆچوونەکانی خۆیان خستەڕوو، لە بارەیانەوە گفتوگۆی تێر و تەسەلکرا.

جێگەی باسە، لە کۆتاییدا دەستەی سەرپەرشتی و ئەرک و کارەکانی ناوەندی رەوەندی کوردی بەریتانیا دەستنیشان کران و، بەم شێوەیەش ناوەندی بەریتانیا وەک ناوەندەکانی ئەڵمانیا لە شارەکانی دوسلدۆرف و نۆرنبێرگ و ھانۆڤەر و، دواتر ناوەندی وڵاتەکانی سوید و فینلاند و نەرویج و دانیمارک و ھۆڵەندا و بەلجیکا و، سویسرا و فەڕەنسا و نەمسا و رووسیا ھاتەدامەزراندن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک سەرکۆنەی هێرشەکەی کۆپنهاگن دەکات

nusar1

ئەو ڤیدیۆیەیەی تورکەکانی تووڕەکردووە

KDC

بەریتانیا : تیپێکی تۆپی پێی سەربە بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

nusar1
KDC

FREE
VIEW