KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر چەند پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و گرینگ سەردانی وەزیرانی شارەوانی و پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن

شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد، کە تێیدا چەند پێشنیازێکی گرینگی نەتەوەیی و پەروەردەییان خستە بەر دیدی هەردوو وەزیران و، لە لایەن ئەوانیشەوە پشتیوانی خۆیان ئاڕاستەی شاندەکە کرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە سەرپەرشتی سەیران کاک اولا، کە پێکهاتبوون لە: مجاهید، ئاسۆ پیرۆتی، روونی ئایدن، جەعفەر، یوسف پۆڵات، سەردانی وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە لایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانییەوە پێشوازی کران.

شاندەکەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، چەند تێبینی و پێشنیاری نەتەوەیی خۆیان ئاڕاستەی وەزیری شارەوانی کرد، کە یەکێ لەوانە دەیانەوێت لە هەر وڵاتێکدا مۆزەخانەیەکی تایبەت بە کارەساتی ئەنفال و کیمیاباران و نەهامەتییەکانی کوردستان لە لایەک، لە لایەکی دیکەیش نمایشکردنی کەلتوور و فەرهەنگی کوردی تێدابێت، کە سەرجەم هاووڵاتیانی وڵاتانی ئەورووپایی سەردانیان کرد، بە فەرهەنگ و کەلتووری کورد ئاشنا بن، هاوکات بشزانن گەلی کورد چ تاوانێکی دەرهەق کراوە.

لای خۆشییەوە، وەزیری شارەوانی وێڕای بە گرینگ زانینی پڕۆژەکە، بەڵێنی هەماهەنگی و هاوکاری پڕۆژەکەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دا، هەر کاتێک دەست بە کارەکانیان بکەن.

دواتر شاندەکە سەردانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە لایەن ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەوە پێشوازیان لێکرا و لەسەر چەند پرسێکی پەروەردەیی گفتوگۆیان کرد، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرینگی بە خوێندنی پیشەیی دەدات و دەیبوژێنێتەوە بۆ ئەو مەبەستەس پڕۆژەیان هەیە، شاندەکەش ئامادەیی خۆیان بۆ هەر هاوکاری وهەماهەنگییەک سەبارەت بەو پرسە نیشاندا، کە بە سوود وەرگرتن لە وڵاتانی ئەورووپایی لەو بوارەدا هاوکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە وڵاتانی ئەورووپایی زیاتر گرینگی بە خوێندنی پیشەیی دەدەن، کە هەر ئەوەش یەکێکە لە هۆکاری کەمکردنەوەی هەلی کار.

___

ئاگاداری بۆ دایک و باوکانی دیاسپۆرا منداڵەکانتان بۆ کۆرسی سێیەمی فێرکردن و نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC

بەلجیکا: دوو کۆمەڵەی کوردی هاتنە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا لە شاری جنێف کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW