KDC

بەڕێوە چوونی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی لە هەولێر

کۆنگرە لە ڕێکەوتی 4.12 بە بەشداری سەرۆک مەسعوود بارزانی و بەرپرسان و نوێنەرانی حوکمیی و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەستی پێ کرد.

مێوانان و ئەندامانی کۆنگرە پێکهاتبوون لە 20 وڵاتی جیاجیای جیهان و کوردستانییانی هەر چوارپارچەی لە خۆ دەگرد، ئەندامان بە بیرو بۆچوونی جیاجیا کۆنگرەکەیان دەوڵەمەنتر کرد. ڕاستە هیچ کۆنگرەییەک و هیچ شتێک کە دەسکاری مرۆڤ بێت بێ کەموکۆڕی نابێت و کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بێ کەموکۆڕی نەبوو، بەڵام کۆی پرۆسەی کار و دەستوور نووسینەوە و پەسەند کردن و دەنگدانی ئەندامان و هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری نوێ بە سەرکەوتویی تەواو بوون.

بە باشی دەزانین سەرەنجی هەموو کوردستانییەک ڕاکێشین بۆ سەر پەیامی سەرۆک بارزانی هەم لە کۆنگرە و هەم لە پێشوازی دەستەی بەڕێوەبەری نوێدا کە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووربێت لە ئەجەندای حیزبی و هەروەها دۆزی نەتەوەی کورد لە سەرووی بەرژەوەندی حیزب و کەسایەتییەکانە و حیزب ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی ئامانجێکی گەورەتر. داوای کرد کە دۆزی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە شێوەی ئاشتییانە و دێموکراسیانە چارەسەر بکرێت و شەڕ نابێتە چارەسەرکردنی کێشەی کورد و هیچ کێشەیەکی تر. لە کۆتایی گوتارەکانیدا هیوای خواست کە ڕەوەندی کورد دڵسۆزان و وڵاتپارێزان کۆبکاتەوە و ڕێزیش لە یاسای وڵاتی نیشتەجێ بگرن. هاوکات لاوان و منداڵان هانبدەن مێژوو و زمانی گەلی خۆیان لە بیر نەکەن، پاشان ڕەوەندی کوردستانی هەوڵ بدات بۆ ناساندی جینۆساید و ئەو زوڵم و ستەمانەی دەر هەق بە گەلی کورد کراوە.
ئێمەی کوردانی نیشتەجێی وڵاتی فینلاند بە 7 کەس بەشداربووین لە کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لە نێو ئەو حەوت کەسەدا بەڕێز کەماڵ چەکۆمان هەڵبژارد بۆ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری و لە کۆنگرە پەسەند کرا بۆ ماوەی سێ ساڵ. دوای کۆنگرەیش ئەرکی هەموومان قورستر دەبێت و لێرەشدا داواکارین لە هەموو کوردانی نیشتەجێی وڵاتی فینلاند بەشداربن و لێژێر نێوی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خزمەت بە گەلی کوردستان بکەن. ئامانج، ئیشکردنە بۆ هەر چوارپارچەی کوردستان و کیانێکی کوردستانی لە فینلاند دروست بکرێت. بە باشی دەزانین لێرەدا ئاماژە بە دانانی ئاڵای عێراق لە پاڵ ئاڵای کوردستان بێنینە بەرباسەوە کە زۆر کەس لە ڕووی دڵسۆزییەوە بۆ نیشتمانەکەی پێیان ناخۆش بوو. ئێمە لە دڵسۆزی و نیشتمان پەروەری ئێوە تێدەگەین و ڕێز و پێزانینمان هەیە، بەڵام کۆنگرە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق گیراوە و هەرێمێکی سەربەخۆ نییە و بە پێی ئەو یاساییە دەبێت لە بۆنە ڕەسمییەکان لە پاڵ ئاڵای کوردستان، ئاڵای عێراق دابنرێت.

دەرگای ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ هەموو نیشتمان پەروەرێک کراوەیە و ئێمە وەک کوردانی چوارپارچەی کوردستان دەتوانین زیاتر خزمەت بە گەلی کوردستان بگەیەنین.

بە سپاسەوە
ناوەندی ڕەوەندی کورد / فینلاند
8.12.2021

___

شاندی کۆنفدراسیۆن سەردانی کۆمەڵە دەکەن

nusar1

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1

ناڕەزایی کوردانی تاراوگە دژ بە تاوانەکانی تورکیا

KDC
KDC

FREE
VIEW