ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی ئێزی ئێزدییەکان، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی خوشک و برا کوردە ئێزدییەکانی نێوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەکەن.
دەقی پیرۆزباییەکە:
بە بۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برا کوردە ئێزدییەکانی نێوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەکەین، لە خودای مەزن دەخوازین ئەم جەژنە ببێتە هۆی رزگاربوونی هەموو ئەو ئێزدییانەی کە تا ئێستا چارەنووسیان روون نییە.
بەم بۆنە پیرۆزەشەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی جینۆسادی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەکەین، ئومێدەوارین چیدیکە نەهامەتی و کارەسات نەبینن و لە ژێر سایەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بە ئاشتی و ئارامی بژین.
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە
17ی12ی2021

