کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای گشتی نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، کەمپینێکیان لە ژێر ناوی (دڵمان لاتانە) کردووەتەوە، ئەوەش بە مەبەستی كۆكردنهوهی هاوكاری بۆ زیانلێكهوتوانی لافاوەکەی ههولێر و، داوا دهكهن وهك ئهركێكی مرۆیی و ئایینی و نیشتمانی، ڕهوهندی كورد له دهرهوهی وڵات، بهشداری له كهمپینهكهدا بكەن.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری بۆ کوردانی تاراوگە و ئەندام و لایەنگرانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
کەمپینی (دڵمان لاتانە) بۆ هاوکاری و پشتیوانی بۆ لیقەوماوانی ئەو کارەساتە سرووشتیەی ڕۆژانی ڕابردووی هەولێر.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای گشتی نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، کەمپنێک لە ژێرناوی (دڵمان لاتانە) رادەگەێنێ بۆ کوردستانیان لە دەرەوە، بە مەبەستی یارمەتیدانی زیانلێکەوتوانی ئەو کارەساتە لە شاری هەولێر، بەشداربوونتان کارێکی مرۆیی و ئاینی و نیشتیمانییە .
دەتوانن ھاوکاریەکانتان لە ڕێگای ئەم ژمارەی بانکیەوە ڕەوانە بکەن:
Der Kurdische Diasporaverband e-V
IBAN : DE 10 4405 0199 0071 0233 46
BIC : DORTDE33XXX
ئەمەش وەک ھۆکاری ناردنی ئەو ھاوکاریە بنووسرێت لە کاتی ناردنی ئەو بڕەھاوکاریە
Verwendungszweck:
Hochwasseropfer Kurdistan