ڕۆژی یەکشەممە و لە ئۆفیسی سەرەکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و، لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا گردبووەنەوەیەکی بۆ یادی ئاڵای کوردستان و بەرزڕاگرتنی بە بەشداری نوێنەرانی لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند رێکخراو و کۆمەڵەیەکی دۆستی ناوەندەکە سازدا .
وێڕای بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان، پێشوازی لەو میوانانەش کرا بۆ سەردانی ناوەند و پیرۆزبایی کردن لە سەرکەوتنی کۆنگرەی ناوەند و دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرا، لە ھەمانکاتدا ئەو ڕۆژەش پێکەوە بەرزوپیرۆز ڕاگیرا .
لە نێو میوانەکاندا ھەڤاڵانی لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند ڕێکخراو و کۆمەڵەیەکی دیکەی دۆستی ناوەندی ڕەوەندی کورد بەشداربوون و، یادەکەش بە چەند گوتەیەکی کوردی ھەڤاڵانی ناوەند و کورتە باسێک لەسەر کۆی ھەنگاوەکانی کۆنگرە لە پایتەختی ھەرێم دەستی پێکرد، دواتر میوانەکان گوتە و ئاخافتنی خۆیان کرد و، لە چەند کاتژمێرێکدا زۆر بابەت و پرسی گرینگ بۆ ھەنگاوەکانی ناوەند و کوردانی دیاسپۆرا قسە و باسیان لێوەکرا.
لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەشدا چەند بەشێکی ئەو چالاکییە دەبینن …