KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە فینلاند، ڕۆژی ئاڵای کوردستانی پیرۆز کرد.

ڕێکەوتی 19.12 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە فینلاند ، کۆڕێک بۆ بەڕێز حاکم عوسمان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای نەتەوەیی کوردستان لە بەرنامەی تیمس ڕێکخست.

سەرەتا کۆڕەکە لەلایەن خاتوو داڵیا ئۆرخان کرایەوە و بە سروودی نەتەواییەتی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد وپاشان خولەکێک بێدەنگی ڕاگیرا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان.
کورتە باسێک لەسەر ژیانی تێکۆشەر حاکم عوسمان لەلایەن عومەر ئەلیاسی پێشکەش بە بەشداربووان کرا، هاوکات داوا کرا ناوبراو دەست بە بابەتەکە بکات.

سەرەتا بە پیرۆز بایی ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەستی پێکرد
و هاوکات ئاماژەی بە چۆنێتی دروست بوونی ئاڵا کرد و هەروەها بۆچی و چۆن بە کارهێنراوە. لە بەشێکی دیکەی باسەکانیدا بەڕێز حاکم عوسان ئاماژەی بە مسرییەکان کرد کە یەکەم جار ئاڵایان بە کار هێناوە بەڵام بۆ یەکەم جار ئاڵای نەتەوەیی لە لایەن دانیمارکەوە بەکارهێنراوە.
پاشان باسێکی گشتی لەسەر مێژوویی ئاڵای کوردییەکان هێنایە بەرباسەوە و چۆنێتی دروست بوونی ئەو ئاڵایانە. ناوبراو تیشکی خستە سەر دروست بوونی ئاڵای نەتەوەیی کوردستان کە لە ساڵی 1919 دروستکراوە. پاشان کۆمارە کوردییەکان بەکاریان هێناوە و هەر کۆمارێک و میرنیشین و دەوڵەتێک، ڕەمزی تایبەتی بە خۆی هەبووە و هاوکات ئەم ئاڵاییە بە ئامانەت لەلایەن پێشەوا قازی موحەممەد پێشکەش بە جەنڕاڵ مەلا موستەفا بارزانی کراوە و هەر ئەم ئاڵاییە ئێستا لە هەموو پارچەکانی کوردستان بەکاری دەهێنن و دەشەکێتەوە.
لە کۆتایی باسەکانیدا پێناسەیەکی کورت لەسەر بەکارهێنانی ئاڵای کوردستان، هێما و شێواز و مانای ڕەنگەکانی پاشان بەکار هێنانی بەدروستی لە ڕووی یاساییەوە هاوکات بڕیاری پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئاڵای نەتەوەیی کوردستان. هەروەها دیاری کردنی ڕۆژی 17.12 بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان و گەڕانەوەی ئەو مانگ و ڕۆژە مێژووییە بۆ کۆماری کوردستان.

شایەنی باسە بەشداربووان بە گوڕو تینێکی نەتەواییەتی و کوردانە بەشداریان کرد و پرسیار و تێبینی و پیرۆز باییان پێشکەش کرد و پرسیارەکانیش لەلایەن ڕێزدار حاکم عوسمان وڵام درانەو.
کۆڕەکە لە جەوێکی شادو سەرکەوتوانە و بە سروودی ئاڵا کۆتایی پێ هێنرا.

نووسین: عومەر ئەلیاسی

___

ئاھەنگی نەرۆز لە وڵاتی نەمسا لە شاری وییەن بەڕێوە چوو 

KDC

كەنەدا: نوێنەری كۆنفدراسیۆن پێشوازی لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كرد

nusar1

راپرسی کۆنفدراسیۆن لەسەر دیاردەی کۆچ و پەنابەری

KDC
KDC

FREE
VIEW