KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی کۆمەڵەی خۆبوونی کرد

دوای ئەوەی شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا سەردانی کۆمەڵەی خۆبوونی لە شاری بۆن کرد، دوای گفتوگۆ لەسەر پلان و کاری ناوەندەکە لەسەر پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەکان، کۆمەڵەی خۆبوون داوای بوون بە ئەندامی ناوەندەکەیان کرد، تا ئەوانیش هاوشانی ناوەند لە کار و بەرنامەکانی داهاتوویان بەشدار بن.

دوێنێ پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری بۆنی وڵاتی ئەڵمانیا، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی کۆمەڵەی (خۆبوون)ی کرد و، لە نزیکەوە گفتوگۆ لەسەر ھەندێ بابەت و پرسی کاری ھاوبەش کرا.

لەو دانیشتنەدا ئەندامانی ناوەند باسیان لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی ھەولێر و، ئەو ھەنگاوانەی دوای دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، کار و ھەماھەنگی و پێکەوەکاردن لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژە نیشتمانییە نەتەوەییەدا بۆ خزمەتی دیاسپۆرا.

کۆمەڵەی خۆبوون خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بەو سەردانە و، لە نزیکەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی ھەولێریان لە ناوەند کرد و، ھیوای سەرکەوتنیان خواست، دواتر گفتوگۆی بەرنامە و پلان و شێوازی پێکەوەکارکردن بە تێروتەسەلی قسەی لەسەرکرا.

دەرئەنجام کۆمەڵەی خۆبوون بە فەرمیی داوای بوون بە ئەندامیان لە کۆنفدراسیۆن کرد و، لە لایەن ناوەندەوە زۆر بە گەرمی پێشوازی لەو ھەنگاوەی کۆمەڵەی خۆبوون کرا، کۆبوونەوەکەش چەند کاتژمێرێکی خایاند.

___

سەرۆک بارزانی : مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتە خراپەکانی لۆزان تەنیا لەسەر شانی گەلی کوردستان نییە

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر هەوڵدان بۆ پەرتەوازەکردنی کوردستانیان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

nusar1

دەنگدان کۆتایی هات

KDC
KDC

FREE
VIEW