KDC

تەنها چیاکان دۆستمانن لە چیاکانی کوردستانەوە ھەتا دارستانەکانی فینلەند


ئاشتی گەرمیانی.. هۆڵەند …

لە ووڵاتی فینلەند گۆڤاری ئی سۆ نۆمێرۆ لە رێگای بڵاو کردنەوەی وێنەکانی رەسوڵ خۆڕەم بە ناوەرۆکی شەڕ ، تیشکی خستە سەر ژیانی رۆژانەی دانیشتوانی کوردستان .
ڕەسول خۆڕەم کێ یە ! وە لە کوێ وە هاتووە .. مرۆڤێکی چلاکوانی کوردستانی کە کاتەکانی تەرخان کردوە بۆ خزمەتی نەتەوەکەی ، ئازارەکانی وە نەهامەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردۆتە خەم و بارێکی سەرشانی بۆ ناسینی وە وە ناساندنی ئەو چیایانەی کوردستان کە تەنها ئەوان دۆستمانن وە دەمانپارێزن .
ڕەسول خۆڕەم لەدایك بووی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە وە لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی وولاتی فینلەند گرنگی بە ناسنامەی گەلی کورد دەدات وە دەیەوێت هەڵسەنگاندن بۆ سروشت و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان بکات و بیلکێنێتە ژیانداری لەگەڵ دارستانەکانی فینلەند ، ئەمە لەکاتێکدا دەیەوێت باس لە مافەکانی مرۆڤ و ڕێزلێگرتنی تاکی مرۆڤ بکات لە کوردستان و ئاشتی خوازی لە کوردستاندا.
لە دوایین ژمارەی ئی سۆ نۆمێرۆ ئەم گۆڤارەدا رۆژنامەنووس رەسوڵ خۆڕەم بە زمانی وێنە و مانشێتی لە کۆیستانەوە بۆ دارستان پاش ھەڵسەنگاندنی سروشتی کوردستان و فینلەند وەک ھێزێکی بەرگری، یارمەتیدەری مرۆڤ لە کاتی شەڕ، ئاماژە دەکات بە رێژەی شەھید و بریندارەکانی شەڕ داعش و ھەروەھا مەترسیەکانی ئەڵغام بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەکانی سنووری باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستان.
ناوبراو لە درێژەی ئەم بابەتەدا باسی ئاشتی خوازی کورد و ھاورێیەتی راستەقینەی چیاکان و کورد دەکات.
شایانی باسە رۆژنامەنووس و دۆکۆمێنتاریست ڕەسوڵ خۆڕەم دانیشتووی ووڵاتی فینلەند، لە ماوەی سێ مانگی رابردوو بە بڵاو کردنەوەی پێنج بابەت لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی وڵاتی فینلەند ھەوڵی داوە بۆ زیاتر ناساندنی بار و دۆخی کوردستان بە فینلەندیەکان و ئەوروپیەکان .

___

کۆمەڵەی کوردی موردایك و ئاهەنگی نەورۆز لە هۆڵەندا

KDC

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کەناڵی کوردستان تیڤی

nusar1

بەناوبژیوانی مۆسکۆ ئەرزباینجان و ئەرمینیا شەڕیان ڕاگرت

KDC
KDC

FREE
VIEW