KDC

ڕۆمانیا و بوڵگاریا داوایەکی ڕووسیایان رەتکردەوە

ڕۆمانیا و بوڵگاریا، داوای ڕووسیان بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە ناتۆ رەتکردەوە، ئەم داوایەی ڕووسیا لە پێناو کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا دێت، وەک هەنگاوێک تا هێزەکانی ناتۆ لە ناوچەکە دوور بکەوێتەوە.

هەردوو وڵات داواکەی ڕووسیا، بە پێشێلکاری سەروەری و سەربەخۆیی و دەستێوەردان لە کاروباری وڵات پێناسەکرد، ڕۆمانیا لە بارەی داوای ڕووسیا ڕایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک داوای ڕووسیا رەتیدەکەینەوە، هەروەها سەرۆکوەزیری بوڵگاریا داواکاری رووسیای رەتکردەوە و، داوایکرد کە گرژی و ئاڵۆزیەکانی ئۆکرانیا بە دیالۆگ و ڕێگای دیپلۆماسی چارە بکرێت.

ڕۆژی هەینی، ڕووسیا داوای لە وڵاتانی ڕۆمانیا و بوڵگاریا کرد، کە دوو وڵاتی ئەندامی ناتۆن، بکشێنەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای هەڕەشەکانی ڤلادمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا، هەردوو وڵاتی سوید و فینلەنداش زۆرتر کراوەن لە ئەندامێتی هێزەکانی ناتۆ.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ڕووسیا داوای کشانەوەی سەربازە بیانییەکانی نێو هێزەکانی ناتۆ لە ڕۆمانیا و بوڵگاریا کردووە، ئەوەش لە پێناو کەمکردنەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا، هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە وەڵامی پرسیارێکی دەزگایەکی ڕاگەیاندندا، نووسیویەتی: کشانەوەی سوپا و کەرەستە و چەکە بیانییەکان، هەروەها ڕێوشوێنی دیکە بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ ئەو بارودۆخەی، کە پێش ساڵی 1997دا هەبووە، ئامانجمانە.

ئەمەش لە نێوان ترسی ڕووسیا لە دەستتێوەردانی ناتۆ لە وڵاتانی دراوسێ دێت، چونکە هەوڵ دەدا ناکۆکییەکی سەربازی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا پەرە پێبدا.

سۆران حەسەن

___

تورکیا بەردەوام چەکدارەبەکرێگیراوەکانی لە سوریاوە بۆ لیبیا دەگوازێتەوە

KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە سەنای فەرەنسا وتارێکی پێشکەش کرد

nusar1

ناوەندی بەلجیکا لەگەڵ بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە بەلجیکا کۆبوونەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW