KDC

ئەمریکا هەزار سزای سەر ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە


كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، كە ئەمریكا بڕیاری داوە زیاتر لە هەزار سزای سەر وڵاتەكەی هەڵوەشێنێتەوە، كە یەكێك لە سزاكان پەیوەستن بوو بە فرۆشتنی نەوتەوە و شارەزایەكی كاروباری دراوەكان-یش دەڵێت: “كاریگەری لەسەر بەهای تمەن دەبێت و نرخەكەی بەرزدەبێتەوە”.

میدیاكانی ئێران لە زاری مەحمود واعزی، سەرۆكی نووسینگەی ڕۆحانی بڵاویانكردەوە، كە ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا كراوە بۆ لابردنی سزاكانی سەر دڵنیایی و نەوت و گواستنەوە، كە لەلایەن سەرۆكی پێشووی ئەمریكاوە دۆناڵد ترەمپ سەپێنرابوون.

ڕاشیگەیاندووە، كە بەهۆی ڕێككەوتنەكەوە زیاتر لە 1040 سزای سەپێنراوی ئەمریكا لەسەر ئێران هەڵدەوەشێنەوە.

ئاشكراشی كردووە، كە ڕێككەوتوون لەسەر لابردنی هەندێك لە سزاكانی سەر كەسایەتی و ئەندامانی فەرمانگەكانی نزیك لە ڕابەری ئێران، كە پێشتر خرابوونە لیستی ڕەشەوە.

بەپێ وتەی چاودێرانی ئابووری، لابردن یان سووك كردنی سزاكانی سەر ئێران دەبێتە هۆی بووژانەوەی ئابووری ئەو وڵاتە و دابەزینی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی بەهای تمەن ”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەر ئەوەی بڕیارەكە نوێیە و تازە لە میدیاكان بڵاوبۆتەوە، بۆیە ئەگەری ئەوەی هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەتەواوی كاریگەرییەكەی دەربكەوێت.

___

ئێران: دژی ئەشکەنجەدان و مردنی ژینا ئەمینی لە تاران خۆپیشاندانی فراوان دژی ڕژێمی ئیسلامی بەڕێوەچووە

nusar1

ئەوروپا: لە سێ وڵات ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە

nusar1

ڕۆڵی نەوە جیاوازەکان لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی بوارە جیاجیاکاندا

nusar1
KDC

FREE
VIEW